گەریلاکانی یەژاستار لە کەرکوک: هەرگیز ناتوانن ئێمەو ڕێبەرەکەمان لەیەک دابڕن
09:38
ژنها
کەرکوک – گەریلاکانی "یەژاستار" ڕادەگەیەنن گەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە بە زووترین کات کۆتایی نەیەت ئەوا چالاکیەکانیان لە بڵندترین ئاستدا بەردەوام دەبن و لە بەرامبەر هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا تورکیا بەسەر ئەردۆغاندا دەڕوخێنن.
گەریلاکانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد (یەژاستار) لە بەرەکانی جەنگدا لە دەوروبەری شاری کەرکوک، سەبارەت بە گۆشەگیر سەر ئۆجالان بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد. گەریلاکان کە خۆیان وەک پارێزەری ئۆجالان ناساند، نیگەرانی خۆیان لەسەر ئەو ڕەوشەی ئۆجالان دەربڕی و وتیان ئێمە هەر کاتێک ئامادەین خۆمان بۆ رێبەرەکەمان فیدا بکەین.
"پێویست بکات هەر کات خۆمان فیدا دەکەین"
گەریلا نوژیان عادل بلکی، گەریلای یەژاستار سەرەتا قسەی بۆ کردین و وتی: "گۆشەگیر کردنی ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سورە و بە هیچ شێوەیەک پەسەند ناکرێت. بۆیە تا دواین سات بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەین، پێویست بکات شەو ڕۆژ ناخەوین، ناخۆین و ناخۆینەوە، تەنیا ئەوەی بیکەین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە."
نوژیان، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەوان وەک گەریلای یەژاستار، بە فکر و فەلسەفەی ئۆجالان ڕێگەی ئازادیان گرتۆتە بەر و هەرگیز کۆڵ نادەن تا ئازادی ڕێبەرەکەیان. ناوبراو وتیشی: "گەر پێویست بکات هەزاران جار خۆمان بە دووژمناندا دەتەقێنینەوە، ئێمە گەریلای فیدایی گەل و ڕێبەر ئاپۆین."
" گۆشەگیر کردنی ڕێبەر ئاپۆ بە واتای گۆشەگیر کردنی ئازادی گەلی کوردە"
ئاسمین مامخۆڕی گەریلایەکی تری یەکینەکانی ژنانی ئازادە لە کەرکوک و بەو شێوەی هەڵوێستی خۆی دیار کرد: "لەسەر ڕەوشی رێبەرەکەمان بە گومانین، هەم پلانگێری سەر ڕێبەر ئاپۆ، هەم کۆمەڵکوژی و پلانەکانی لە ناو بردنی گەلی کورد. گۆشەگیر کردنی ڕێبەر ئاپۆ بە واتای گۆشەگیر کردنی ئازادی گەلی کوردە، بۆیە شانبەشانی یەکتری گەل و گەریلا دەبێت خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین، ئێمەش بە ئەرکی خۆمان دەزانین و نایەڵین چیتر بەو شێوەیە بڕوات."
"هەرگیز ناتوانن گەریلا لە ڕێبەر ئاپۆ دوورکەنەوە"
هاوکات گەریلا سارا بەرخۆدان وتی: "لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی هەم لە شاخ هەمیش لە شارەکانەوە لە بەرامبەر ئیرادەی ئازادی گەلی کورد بەڕێوەدەچن، دەمانەوێت چالاکی بە هێزتر و زیاتر ئەنجام بدەین، ئامانجی دوژمنان ئەوەیە ئێمە لە ڕێبەر ئاپۆ داببڕن، بەڵام هەرگیز ناتوانن گەریلا لە ڕێبەر ئاپۆ دوورکەنەوە، چونکە رێبەر ئاپۆ تۆوی ئازادی لە فکر و ڕۆحی ئێمە ڕوواندوە."
" تورکیا بەسەر سەری ئەردۆغان دەڕوخێنین"
لە کۆتایشدا گەریلایەکی تری یەژاستار لە بەرەکانی جەنگ، بە ناوی نەسرین دێرک وتی: "دەوڵەتی تورکیا بە پلانگێری سەر ڕێبەر ئاپۆ، ویستی گەلی کورد لەناو بەرێت، بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانێت، کە چۆن تا ئێستا سەرجەم پلانەکانی بەرامبەر بە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورد شکستیان هێناوە، ئەمڕۆش بە هەڵوێستی گەنجانمان، دایکانمان، بە ساڵاچوان و هەموو گەل بە یەک دەنگ لە گۆڕەپانن و ڕۆژێک دەرفەتیان بە دوژمن نەداوە بە سەربەستی جوڵە بکات. بۆیە ناتوانن بە گۆشەگیری لاوازمان بکەن. دەبێت ئیتر تورکیا لەوە تێبگات ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە چ واتایەکی هەیە، بۆیە دەبێت ئەردۆغان و هاوکارانی ئەوە باش بزانن گەر پەنجەیەکی ڕێبەر ئاپۆ خوێنی لێبێت ئەوا ئاگر لە تورکیا بەردەدەین، تورکیا بەسەر سەریان دەڕوخێنین."
(ش ب)