دەستەی ژنانی سلێمانی بۆ پشتگیری لە ژنانی شەنگال کۆتایی بە خەباتەکانی هێنا
10:14
ژنها
سلێمانی - کەمپینی دەستەی ژنانی سلێمانی بۆ پشتگیری لە ژنانی شەنگال کۆتای هات و کۆتایهاتنی خەباتەکانی دەستەکەیان ڕاگەیاند.
لە ٣ی ئاب کە یادی کۆمەڵکوژی شەنگال بوو ژنانی سلێمانی دەستەیەکیان پێکهێنا لە ژێر ناوی دەستەی ژنانی سلێمانی بۆ پشتگیری لە ژنانی شەنگال، بەشێک لەو دەستە ژنەی سلێمانی لە ٤ی ئابدا ویستیان بچن بۆ شەنگال و پشتگیری خۆیان بۆ ژنانی شەنگال دەرببڕن، بەڵام لە کۆتا بازگەی شاری دهۆک ڕێگریان لێکرا کە بچنە شەنگال و گەڕانەوە سلیمانی.
دوابەدوای کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان خستەڕوو.
کنێر عەبدوڵا، ئەندامی دەستەی ژنانی سلێمانی بۆ پشتگیری لە ژنانی شەنگال، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"لە ماوەی رابردوودا بۆ یادی کۆمەڵکوژی شەنگال و بۆ پشتگیری لە ژنانی شەنگال دەستەیەکمان پێکهێنا بۆ پشتگیری لە ژنانی شەنگال و چەندین کارو چالاکیمان ئەنجامدا.
کنێر، وتیشی:"لە ٤ی ئابدا ویستمان بچین بۆ شەنگال بەڵام لە کۆتا بازگەی شاری دهۆک لە بازگەی سحێلا ڕێگریمان لێکرا".
ناوبراو جەختیشی کردەوە: "دوو یاداشتنامەمان ئامادەکردوە بۆ ئەوەی بیدەین بە کەسانی بەرپرس و بۆ سەرجەم ڕێکخراوە دەرەکی و ناوخۆییەکان".
کنێر عەبدڵڵا وتیشی: "لە درێژەی کارو چالاکیەکانمان کەمپینی واژۆ کۆکردنەوەمان راگەیاند و چەندین واژۆمان کۆکردەوە".
لە کۆتاییدا وتی:"ئەمڕۆ کۆتایی بە دەستەکەمان دەهێنین، بەڵام مانای ئەوەنیە کە ئیتر پشتگیریەکانیشمان لە ژنانی شەنگال کۆتای دێت، بە پێچەوانەوە بەردەوام دەبین لە پشتگیریەکانمان".
(ش ب)