کۆڵۆمبیا، پەیماننامەی ئاشتی واژۆ کرا

14:24

ژنها

ناوەندی هەواڵ – ٥٢ ساڵەی شەری نێوان حکومەتی کۆڵۆمبیا و هێزە شۆڕشگێرەکانی کۆڵۆمبیا بە ئاشتی کۆتای هات.

ماوەی ٥٢ ساڵە شەڕ لە نێوان هێزەکانی حکومەتی کۆڵۆمبیا و هێزی شۆرشگێری کۆڵۆمبیا ( فارک) بەڕێوەدەچێت. لە ئەنجامی شەڕی بەردەوامی نێوان هەردوو لا ٢٢٠ هەزار کەس بوونە قوربانی.

دوا بەدوای هەوڵەکانی ئاشتی لە نێوان هەردوولا پەیماننامەی ئاشتی واژۆ کرا.

لڤان مارکوەز ئەندامی دەستەی دانوستانەکانی (فارک)، ڕایگەیاند: "کۆتایی بە پێکدادانە چەکداریەکان هات، لە ئەنجامی هەموو شەڕەکاندا جوانترین شەڕما بەدەستهێنا."

جۆان مانوەل سانتۆس، سەرۆکی دەوڵەتی کۆڵۆمبیاش لەو بارەیەوە دەڵێت: "لە قوڵایی دڵی خۆمەوە دەتوانم بێم حەقی ئەو بەڕێوەبەریەمان دا کە بەڕێوەی دەبەم."

پەیمانی ئاشتی کە بڕیاری لەسەر دراوە، پێشەکەش بە کۆنگرەی کۆڵۆمبیا دەکرێت، هەروەها لە ٢ی ئەیلولدا بە ڕیفراندۆم گەل دەنگی لەسەر دەدەن.

شەڕی کۆڵۆمبیا یەکێک لە شەڕە درێژخایەنەکانی جیهانە کە بە هۆیەوە بە هەزاران کەس بێ سەروشوێن و بە ملیۆنان کەس دووچاری کۆچبەری بوونەوە.

(ش ب)