"با دژ بە هێزە فاشیزمەکان خاوەن یەک هەڵوێست بین"

16:49

ژنها

قامیشلۆ – کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە سەر داگیرکەری و هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

کۆنگرەی ستار (دامەزراوەی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان)، لە لێدوانەکەیدا بانگەوازی یەکگرتنی لە سەرجەم هێزە دیموکراسیخواز و ئاشتیخوازەکان کرد.

هاوکات لە لێدوانەکەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاردا هاتووە کە دەوڵەتی تورکیای دژە دیموکراسی و فاشیست هەر ڕۆژ گەلان و ژنان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەکاتەوە. کۆمەڵکوژ کردنی هاوڵاتیانی جەرابلوسیش سەرەتای شەڕ و کۆمەلکوژیەکانە لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا.

دەقی لێدوانەکە:

"داعش بە هاوپەیمانێک جەرابلوسی ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا و هاوکارانی کرد، جارێکتر بە هاوکاری کردنی دەوڵەتی تورکیا بە چەتەکانی داعش ئاشکرا بوو و ئەمجارە بە ئاشکراتر و بەرچاوتر بوو. دەوڵەتی تورکیای فاشیست، تێکۆشان و دەسکەوتەکانی ژیانی گەلان کە لەسەر بنەمای پێکەوە ژیان بەدیهاتوون داگیر دەکات، هێزە نێونەتەوەییەکانیش بە لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندیە سیاسیەکانیان لە بەرامبەر ئەم هێرشە بێدەنگیان نواندوە و بەو شێوەیە پشتگیری سیاسەتی تورکیا دەکات کە گەورەترین بەربەستن لە بەردەم ئاییندەی سوریایەکی دیموکراتی. دەبێت هەر کەس ئەوە بزانێت کە . کۆمەڵکوژ کردنی هاوڵاتیانی جەرابلوس سەرەتای شەڕ و کۆمەلکوژیەکانە لەو هەرێمەدا.

گەلانی کورد، عەرەب، ئەرمەن، سریان، تورکمان و ئاشور بە پێشەنگی و قارەمانێتی ژنان ستاتۆیەکی دیموکراتیان بە ئامانج گرتوە، بە دەستەبەرکردنیشی بەرخۆدانی بێوێنە بەرێوەدەچێت، هیچ هێرشێکیش ناتوانێ پاشەکشە بە هێز و ئیرادەی گەلان بێنێت، بە هیچ شێوەیەکیش واز لە ئەرکی وڵاتپارێزی ناهێنێت گەر هێرشەکان چەندەش دژواریش بن.

داگیرکەری و هێرشی تورکیا، تەنیا هێرشێک نیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵکو لە هەمانکاتدا هێرشە لەسەر هەموو گەلانی ئاشتیخواز و دیموکراسیخوازە، هەر بۆیە چۆن بۆ خاوەنداری کردن لە کۆبانێ هەڵسانە سەر پێ، دەبێت هەمان هەڵوێستتان هەبێت بەرامبەر ئەو هێرشە داگیرکەریەی دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی.

هێرش داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری پەدەکە و چەتەکان، بە توندی ئیدانە دەکەین و بانگەوازی لە هەموو لایەنە نێونەتەوەییەکان و ژنان بەتایبەتی دەکەین لە بەرامبەر فاشیزم خاوەن یەک هەڵوێست بن. هەر بۆیە پێویستە هەموو ئەوانەی بیر لە ئاییندەی سوریایەکی دیموکراسی دەکەنەوە، هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر ئەو داگیرکەریە پیشان بدەن."

(ش ب)