ئەرەن کەسکین ئازاد کرا
09:20
ئاب
26
/ 2016
ژنها
ئەستەنبۆل – پارێزەر ئەرەن کەسکین بەڕێوەبەری بەشی پەخشی پێشووی ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم دوێنێ ئازادکرا.
ئەرەن کەسکین دوای ئەوەی لە بەشی لێپرسینەوەی پۆلیسی ئەستەنبۆل لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا، بە مەبەستی دەستگیرکردنی ڕەوانەی دادگا کرا، دوێنێ ئەرەن برایە بەردەم دادگا، دادگاش بڕیاری ئازادکردنی دا.
ئەرەن دوای ئازادبوونی لە وتەیەکیدا کە لەناو هاوپیشەکانی ڕایگەیاند: هێشتاش هیوا هەیە، ئەگەر وتە قەدەغەبکەن، ئەوا چەک لە شوێنی دەکەوێتە قسە. بۆئەیەوەی هاوپیشەکانمان ئاسلی و زانا ئازاد بکەین تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.
(ش ب)