لە هێرشی چەتەکان بۆ سەر کامپی مەخمور گەریلایەک و هاوڵاتیەک شەهید بوون - نوێکرایەوە

ژنها

هەولێر – دوو چەتەی داعش سه‌رله‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌وڵیاندا هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر کامپى په‌نابه‌رانى مه‌خمور، به‌ڵام له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌وه‌ هێرشه‌که‌یان پۆچه‌ڵکرایه‌وه‌. هاوکات بە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەکان گەریلایەک و هاوڵاتیەک شەهید بوون.

کاتژمێر ٦ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، دوو چه‌ته‌ى داعش هێرشیان کردە سەر‌ کامپى په‌نابه‌رانى مه‌خمور یان کامپى (شه‌هید رۆسته‌م جودى)، که‌ په‌نابه‌رانى سیاسى باکورى کوردستانى تێدا نیشته‌جێن، به‌ڵام له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌ هێرشه‌که‌یان پوچه‌ڵکرایه‌وه‌.

یه‌کێک له‌ چه‌ته‌کان بۆمباى به‌سه‌ر خۆیدا ته‌قانده‌وه‌ و ئه‌وى دیکه‌ش له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه‌ کوژرا.

بە گوێرەی لێدوانێکی نوسراوی فەرماندەیی هەپەگە لە مەخمور بە هۆی رووبەڕووبوونەوەکان گەریلایەک و هاوڵاتیەکی کامپەکە بەناوی محمەد عارف خەڵکی شاری بازیدی باکوری کوردستان شەهید بوون.

پەیامنێرمان لە مەخمور رایگەیاند کە ئێستا دۆخەکە ئاساییە.

(ش ب)