"تا لە ئێزدیخان پێشوازی لە ڕێبەرەکەمان نەکەین کۆڵنادەین"
10:28
هەولێر شاهین / ژنها
شەنگال – ژنێکی ئێزیدی لە چیای شەنگال دەڵێت تا رێبەرەکەمان ئازاد نەکەین کۆڵنادەین، هاوکات بانگەوازیەک ئاراستەی گەلی کورد کرد.
مەعبەد سالح ژنێکی چالاکی چیای شەنگالە، ئەو ژنە وێڕای ناڕەزایی دەربڕین لەسەر دۆخی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕادەگەیەنێت، گەر بە حەقیقەت لە ڕابردوو بڕوانین کەس وەک ئۆجالان پێشەنگی بۆ کۆمەڵگە نەکردوە.
مەعبەد جەختیشی کردەوە: "لە هەموو ڕوێکەوە بە نەبوو دەژمێردراین، بەڵام رێبەر ئاپۆ جارێکیتر بە تێکۆشانی چەندان ساڵەی خۆی بە هەوڵ و ماندووبوونی زۆرەوە، بەتایبەتیش بۆ ژنان تونای سەر لە نوێ بمانژیێنێتەوە، گەر ڕێبەر ئاپۆ نەبووایە، ژنان لە چ دۆخێک دەیانگوزەراند هیچ نامەوێت بیریش لەوە بکەمەوە، ڕێبەرێکە هەرگیز ناحەقی سەر کۆمەڵگەی پەسەند نەکردوە، لە بەرامبەر سیستەمی دەسەڵاتداری تێکۆشانێکی دەستپێکرد کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندن دایە."
مەعبەد بەو شێوەیە بەردەوامی بە وتەکانیدا: ئێمە وەک ئێزیدیەکان خۆمان بە قەرزباری ڕێبەر ئاپۆ دەزانین، سەرەڕای ئەوەی لە ناو چوار دیواردا بەندکراوە، بەڵام لە کاتی فەرماندا ئەوەی فریامان کەوت فکرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و شەڕڤانانی ئەو بوون. هەر بۆیە وەک گەلی ئێزیدی هەرچیەک بکەوێتە ئەستۆمان بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان ئامادەین."
مەعبەد سالح لە کۆتایشدا بانگەوازی ئاڕاستەی گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان کرد و وتی: "دەبێت هەر کەس ئەوە باش بزانێت ئێستا هیچ هەواڵێک لە ڕێبەرەکەمان ناگرین بۆ ئێمە هێڵی سورە، بەناوی ژنانی ئێزیدی لە چیای شەنگال، لە هەموو گەلی کورد دەکەم لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەم کە چیتر بێدەنگ نەبن با لە مێژوو نەبین بە پەند، ئێمەش لێرەوە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و تا لە واری ئێزیدیخان پێشوازی لە ڕیبەرەکەمان نەکەین کۆڵ نادەین."
(ش ب)