گەریلایەکی یەژاستار لە مەخمور شەهید بوو

09:44

ژنها

مەخمور – لە ئەنجامی هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور گەریلای یەژاستار ئۆیا دەلی ناسراو بە (بنەڤش دەلیل) شەهید بوو.

کاتژمێر ٦ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، دوو چه‌ته‌ى داعش هێرشیان کردە سەر‌ کامپى په‌نابه‌رانى مه‌خمور یان کامپى (شه‌هید رۆسته‌م جودى)، که‌ په‌نابه‌رانى سیاسى باکورى کوردستانى تێدا نیشته‌جێن، به‌ڵام له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌ هێرشه‌که‌یان پوچه‌ڵکرایه‌وه‌.

لە رووبەڕووبوونەوەکان گەریلایەک و هاوڵاتیەکی کامپەکە شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل و یەکنیەکانی ژنانی ئازاد(یەژاستار) بە لێدوانێکی فەرمی ناوی ئەو گەریلایەیان ڕاگەیاند کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کامپی پەنابەرانی مەخمور لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لە گەڵ چەتەکان بۆ بەرگری کردن لە کامپەکە ژیانی خۆی بەخت کرد.

هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاندوە: سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کاتژمێر ٦:٠٠ دوو چه‌ته‌ى داعش هه‌وڵیاندا هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر کامپى په‌نابه‌رانى مه‌خمور (شه‌هید رۆسته‌م جودى)، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌په‌گه‌وه‌ هێرشه‌که‌یان تێکشکێنرا و هه‌ردوو چه‌ته‌که‌ کوژران. هەروەها یه‌کێک له‌ چه‌ته‌کان خۆى بۆمبڕێژ کردبوو، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى بگاته‌ ئامانجى خۆى، ته‌قێنرایه‌وه‌ و چه‌ته‌که‌ى دیکه‌ش کوژرا، به‌ڵام له‌و هێرشه‌دا گه‌ریلایه‌ک و هاوڵاتییه‌کیش شه‌هید بوون.

ناسنامەی گەریلای شەهید بەو شێوەیەیە:

ناو: ئۆیا دەلی
ناسراو: بنەڤش دەنیز
شوێنێ لە دایکبوون: ئەردەهان- باکوری کوردستان
کات و شوێنێ شەهید بوون: ٢٦-٨-٢٠١٦ مەخمور

(ش ب)