ئەفغانستان، منداڵێکی دوو ساڵان بەهۆی دەستدرێژی کردنە سەری گیانی لەدەستدا

09:58

ژنها

ناوەندی هەواڵ - پۆلیسی هه‌رات له‌ رۆژئاوای ئه‌فغانستان رایگەیاند‌ که‌ منداڵێکی ٢ساڵان له‌ کاتی ده‌ستدرێژی پیاوێکی ٢٢ ساڵه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

عه‌بدالروف ئه‌حمه‌دی وته‌بێژی قوماندانی ئه‌منی هه‌رێمی هه‌رات به‌ هه‌واڵنێری بخدی راگه‌یاندوه‌:" ئه‌م منداڵه‌ ناوی فروزانه‌ و شه‌وی رۆژی شه‌ممه‌ له‌ (ولسوالی اوبه‌) رفاندویانه‌ هه‌رات.

ئه‌حمه‌دی ئاماژه‌ی کردوه‌ که‌ ئەوەی دەستدرێژی کردوە گیراوه‌ و بڕیاره‌ بۆ سزادان ببرێتە‌ به‌رده‌م داداگا.

هاوکات عیسمه‌توڵا دانشیار (ولسوال ئەوبه‌) بۆ ئاژانسی هه‌واڵنێری بخدی رایگه‌یاندوه:‌ که‌ ئه‌م پیاوه‌ ٢٢ساڵه‌ دراوسێ ماڵی ئه‌م منداڵه‌یه‌، هه‌ر رۆژ ئه‌و منداڵه‌ به‌ بیانووی جیاواز ده‌باته‌ ماڵی خۆیان. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌ستدرێژی له‌ ئاخوڕی ئاژەڵ ئەنجامداوە.

ئه‌و دەستدرێژکارە‌ له‌ دوای گرتن به‌ پۆلیسی (والسوالی اوبه‌) وتوە‌ که‌ ئه‌و منداڵه‌ ٢ ساڵه‌ له‌ کاتی ده‌ستدرێژیدا گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

ئه‌م پیاوه‌ کاتێک ده‌زانێت که‌ منداڵه‌که‌ مردوه‌ له‌ ژێر گه‌نم دا ده‌یشارێته‌وه‌ و له‌ ماڵ هه‌ڵدێت، دراوسێه‌کان شڵه‌ژانی و په‌رێشانی ئه‌م پیاوه‌ ده‌بینن، کاتێک دایکی منداڵه‌که‌ له‌ دوای چه‌ند ساعه‌ت به‌ دوای منداڵه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێ، دراوسێه‌کان ناونیشانی ماڵی ئه‌و پیاوه‌ نیشانده‌ده‌ن.

چه‌ند کاتژمێر دوای رووداوه‌که‌ پۆلیسی (ولسوالی اوبه‌) ئه‌و پیاوه‌ له‌ کاتی هه‌ڵهاتنه‌ ده‌سته‌سه‌ر ده‌که‌ن. ئه‌و به‌ پۆلیسی راگه‌یاندوه‌ که‌ منداڵه‌که‌ی له‌ ژێر گه‌نمدا شاردوه‌ته‌وه‌.

هه‌رات یه‌ک له‌و هه‌رێمانه‌یه‌ له‌ ئه‌فغانستان که‌ له‌ ناو چه‌ند ساڵی رابردوودا زۆرترین رێژه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژن و ڕفاندنی مرۆڤه‌کان هه‌یه‌.

زیادبوونی ژماره‌ی توندو تیژی ڕەگەزی

داموده‌زگاکانی حکومه‌تی ئه‌فغانستان باسی له‌ رووداوی زیادبوونی دەستدرێژی ڕەگەزی و جه‌سته‌یی به‌رامبه‌ر به‌ منداڵان له‌ ساڵی رابردوو له‌ ئاستی بەرچاو زیادی کردوه.

ئامنیه‌ ئه‌فزه‌لی، وه‌زیری کارو باری کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ دوێنێ، له‌ مه‌راسیمی پیروزبایی رۆژی جیهانی منداڵان له‌ کابول قسه‌ی ده‌کرد وتی: "هه‌ر چه‌نده‌ هه‌وڵ بۆ پاراستنی منداڵانی ئه‌فغان زۆر بۆته‌وه‌، به‌ڵام منداڵانی ئه‌فغانستان هێشتا پێویستیان به‌ پشتیوانی هه‌یه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ٩ ملیون منداڵ له‌ ئه‌فغانستان دەچنە خوێندنگە، به‌ڵام ٦.٥ ملیۆنی له‌ مه‌ترسیدان و پێویستیان به‌ پاراستن و په‌روه‌رده‌ هه‌یه‌.

به‌پێ رێژه‌ی دیاری کراو له‌ ٩ مانگی رابردوودا ژماره‌ی ده‌ستدرێژی ڕەگەزی له‌ سه‌ر منداڵان ٥٩ بابه‌ت، ئەشکەنجەی ڕەگەزی ٢٢ بابه‌ت، قاچاخی منداڵان ٦٧بابه‌ت، رفاندن ٢٨بابه‌ت و کاری قورس گه‌یشتوه‌ ١٢٧ بابه‌ت.

وه‌زاره‌تی کارو باری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت: که‌ له‌ ناو شه‌ش ساڵی رابردوودا لێکۆڵینەوەی لە زیاتر له‌ ١٢هه‌زار دۆسیه‌ توندوتیژی دژ به‌ منداڵانی کردوه، که‌ ٣٢٦٢ دۆسیه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ توندو تیژی دژ به‌ منداڵانی کچ.

سزای سێداره‌دان

راپۆرتێک ڕاگەیاندراوە که‌ ژماره‌یەک له‌ به‌رپرسانی وڵاتی هه‌رات باس له‌ زیاد بوونی که‌سانی ئاواره‌ و وێڵ و گروپی چه‌کداری بێ به‌رپرسیار ده‌که‌ن.

به‌ پێ ئه‌م هه‌واڵانه‌، هه‌رات له‌ رۆژئاوای وڵات، رووبه‌رووی زۆرترین هه‌ژماری توندو تیژی دژ به‌ ژنان و منداڵان بونه‌وه‌ته‌وه‌.

له‌ سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی منداڵه‌ ٢ ساڵه‌که‌ که‌ منداڵه‌که‌یان قوربانی ده‌ستدرێژی ڕەگەزی بۆ‌ته‌وه‌، داوایان له‌ ده‌وڵه‌ت کردوه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ستدرێژی کردوه‌ پێویسته‌ قورسترین سزای بدرێت.

دەوترێت دەستدرێژکارەکە، پێویسته‌ وه‌کو بکه‌ره‌که‌ی عه‌لی سینا منداڵی ٨ ساڵه‌ی هه‌راتی که‌ کوشتیان، پێویسته‌ له‌ سێداره‌ بدرێت.

خەڵکی(ولسوال اوبه‌) به‌ هه‌واڵنێری بخدی ده‌ڵێت: که‌ زه‌مینه‌ ئه‌وه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م منداڵه‌ ٢ ساڵه‌ به‌ شێوازێکی عادیلانه‌ داوای دادگایی بکه‌ن، ئاماده‌ ده‌که‌ن.

(ش ب)