لە دیلۆک ١٩ ژن،٣٧ منداڵ بە گشتی٥٥ کەس کۆمەڵکوژکران

10:01

ژنها

دیلۆک – لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەلایەن مێزی قەیرانەکانی هەدەپەی دیلۆک سازکرا، دواین ئاماری کۆمەڵکوژیەکەی دیلۆک ڕاگەیاندرا.

لە ٢٠ ی ئەم مانگە هێرشێکی خۆکوژی لە ناو شاری دیلۆک ئەنجامدرا، بە گوێرەی دواین ئاماری کۆمەڵکوژی شاری کە لەلایەن مێزی قەیرانی هەدەپەی شاری دیلۆک دوێنێ هەینی ڕاگەیاندرا: بە گشتی ٥٥ کەس ژیانیان لەدەستداوە، کە ١٩یان ژن، ٣٧ منداڵن. هەروەها ٥٠ بریندار هەیە کە ١١ لەوانە برینەکانیان سەختە.

هەروەها ئاماژە بەوەدرا کە لەو کەسانەی کۆمەڵکوژ کراون تەرمی ٥١ کەس نێژراوە و تا ئێستا ناسنامەی چوار کەسیش نەزانراوە.

لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکە دا، کە لەلایەن پەرەلەمانتاری هەدەپە لە شاری دیلۆک بەرێوەبرا، هێرشی خۆکوژی دیلۆک وەک کردەوەیەکی پلان بۆ داڕێژراوەی چەتەکانی داعش دەستنیشان کرا.


(ش ب)