کۆبوونەوەی ژنانی ڕۆژهەڵات بە دەستپێشخەری کۆمسیۆنی ژنانی 'کەنەکە'

17:03

ژنها

ڕانیە – بە دەستپێشخەری کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە یەکەمین کۆبوونەوەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یەکێتی نێوان ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و پێداچوونەوەی بەڵگەنامەی ستراتیژی یەکگرتووی کەنەکە بۆ ژنانی کورد بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ شەممە(٢٨-٨-٢٠١٦) لە شاری ڕانیە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر بانگهشێتی کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە بۆ یەکێتی نێوان ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە.

کۆبونەوەکە کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەڕۆ لە سەنتەری گەنجانی شاری ڕانیە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆگیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادی دەستی پێکرد.

پاشان پەروین عەزیز سەرۆکی کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە لەسەر ئامانجی کۆبوونەوەکە وتەیەکی پێشکەش کرد، دواتر هەریەک لە نولوفەر کۆچ هاوسەرۆکی کەنەکە و پەرێز عومەر ئەندامی کەنەکە باسیان لە گرنگی کۆبوونەوە و ستراتیژی یەکێتی ژنانی کورد بە گشتی و بەتایبەتیش گرنگی یەکێتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.

دواتر بەڵگەنامەی سترادتیژی یەکگرتووی ژنانی کورد لەلایەن پەروین عەزیز خوێندرایەوە.

لە کۆبوونەوەکە کە ژمارەیەک لە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریان تیا کرد و لەسەر گرنگی کۆبوونەوەکە قسەیان کرد هاوکات ڕوانین و سەرنجەکانیان لەسەر بەڵگەنامە خستەڕوو.

لەوبارەیەوە پەرێز عومەر ئەندامی کەنەکە ، بۆ ژنها قسسەی کردو ڕایگەیاند:بەڵگەنامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە سەر ستراتیژی یەکگرتووی ژنانی کورد هەیە کە لە ساڵی ٢٠١٢ نوسراوە، پێمان وایە دەبێت زیاتر دەوڵەمەند و قوڵ بکرێتەوە. بۆیە لەگەڵ بەشێک لە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گفتوگۆمان کرد. باسمان لە پێویستی هاودەنگی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا."

ناوبراو وتیشی: ئەوە سەرەتاییەک بوو بۆ کۆبوونەوەی پەیوەندی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەوەی لەسەر ستراتیژی یەکێتی نێوان ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

(ش ب)