هیندستان، لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە سەد هەزار ژن سوتێنراون

09:31

ژنها

ناوەندی هەواڵ – بە گوێرەی دواین لێکۆڵینەوەکان لە وڵاتی هیندستان، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ١٠٦ هەزار سوتێنراون.

هیندستان یەکێک لەو وڵاتانەیە کە کەلتوری پیاوسالاری تیا سەروەرە، بۆیە ساڵانە بەڕێژەیەکی زۆر ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. بە گوێرەی دواین لێکۆڵینەوەی کە لە گۆڤاری (The Lancet) ی ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە رێژەی توندوتیژی زیادی کردوە و لە ماوەی ساڵێکدا ١٠٦ هەزار ژن لەلایەن پیاوانەوە سوتێنراون.

بە گوێرەی هەواڵی ئەو گۆڤارە کەسەردانی ناوەندەکانی بەدواداچوونی توندوتیژی و سوتانی ژنانی کردوەدا هاتوە: "بەشی زۆرینەی ئەو ژنانەی سوتێنراون، ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە و تەمەنیان لە نێوان ١٨-٣٥ ساڵان دەبێت، هاوکات ڕادەگەیەنێت، سەد لەسەدی ئەو ژنانەی هاوسەرگیریان پێکهێناوە لەلایەن هاوژینەکانیانەوە سوتێنراون و کوژراون."

هەروەها دەوترێت کە دیار کردنی فرۆشتنی کچ بە پارە هۆکاری هەرە بەرچاوی بەکارهێنانی توندوتیژی و سوتاندنی ژنانە.

پارێزەر ئیندرا جاسینگ لەو بارەیەوە دەڵێت: زۆربەی ڕووداوەکان لە تۆمارە دادگایی و لای پۆلیس نابینرێنەوە بۆیە بە گوێرەی ئامارەکانی ناو نەخۆشخانە ڕاپۆرتمان نوسیوە، کە دیاردەکات زیاتر لە ١٠٦ هەزار ژن لەماوەی ساڵی ڕابردوو ڕووبەڕووی هێرشی سوتاندنی پیاوان بوونەتەوە.

زۆر جار لە هیندستان گەر پارەی کچەکە لە کاتی خۆیدا نەدرێت بە کەسوکاری، ئەوا بووکەکە دەکوژرێت، ژەهرخوارد دەکرێت و دەسوتێنرێت، دواین ڕووداوەکانیش کە دەردەکەون سوتاندنی بوکە.

(ش ب)