کتێبی پێنج خوشکەکان و گەڕانەوە بۆ نیشتیمان

11:47

ژنها

ناوەندی هەواڵ - کتێبێک بەناوی پێنج خوشکەکان باس ژیانی ژنانی کورد و لە ئیرادەی ئەفسانەیی ژنە گەریلاکان دەکات.

کید ئەندرسۆن، نوسەری ئەمریکی، چیرۆکی رویای گەریلا لە دایکبووی گوندێکی دوورەدەستی سەر بە شاری وان-ی باکوری کوردستانی کردۆتە کتێب، لەژێر ناونیشانی (پێنج خوشکەکان)

ناوەڕۆکی ئەم کتێبە باس لەوە دەکات، رویا زیاتر لە ١٥ ساڵ لە ئەمریکا ژیاوە، کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگی گواستنەوەی خوشکە بچوکەکەی، دوای دوو کاتژمێر لەوە تێدەگات ناخی خزمەکانی بەتەواوی گۆڕانیان بەسەر داهاتووە، تێدەگا لەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و تارادەیەک سیاسیش وەک جاران نەماوە کە ئەو جێی هێشتبوو، هەربۆیە روو لە چیاکانی باشور دەکات و دەبێتە گەریلا.

لە کتێبەکادا باس لەوە دەکات کە رویا و هەڤاڵە گەریلاکانی دیکەی، خەونێکی راستگۆ و نیشتیمانیان هەبوو، بەخەیاڵی گۆرینی لادێکەیان چەکی گەریلایان کردە شان، بەڵام دڕندەیی دوژمن و سەختیی رەوشی گەریلایی و بێ ئیرادەیی بەشێکی کۆمەڵگای کوردی، چەندەها هەڤاڵی رویای شەهید کرد و بەشێکیشیانی ئاوارەی تاراوگە کرد.

کید ئیندرسۆن، نووسەری بە رەچەڵەک ئەمریکی زیاتر لە بیست ساڵی تەمەنی لەگەڵ رێکخراوە خێرخوازییەکان لە وڵاتانی ئەفریقا و ئاسیا بەسەربردوە.

پێنج ساڵ بە خۆبەخش لە باکوری کوردستان مامۆستا بووە، ژینگەی باکور و خۆشەویستی کۆمەڵگاکەی کیدی سەرسام کردوە، هەربۆیە ئەم کتێبەی لەسەر رەوشی ژنانی کورد نوسیوە بەناوی پێنج خوشکەکە، کتێبەکە لە ۲۲۸ لاپەڕە پێکهاتووە، چیڕۆکی خێزانێک دەگێڕێتەوە کە لە پێنج خوشک و سێ برا پێکهاتون.

(ش ب)