ئاستەنگ کردنی مەراسیمی پیرۆزکردنی لەدایکبوونی ستار بەهەشتی
12:32
ژنها
ناوەندی هەواڵ - ڕژێمی ئێران سه‌حر به‌هه‌شتی و هاوژینه‌که‌ی دەستگیرکرد لە کاتی مەراسیمی پیرۆزکردنی لەدایکبوونی ستار بەهەشتیدا.
بە گوێرەی هەواڵی هه‌واڵنێری هه‌رانا ڕۆژی هەینی له کاتی سازکردنی مه‌راسیمی پیرۆزکردنی له دایکبوونی ستار به‌هه‌شتی، هێزه‌کانی ئاسایش ماڵی باوکیان گه‌مارۆ داوه و ڕێگریان لەو کەسانە کرد کە دەیانویست بەشداری مەراسیمەکە بکەن، هاوکات وێنەی ئەو کەسانەیان گرتوە کە لەدەرەوە بوونە.
هه‌روه‌ها سه‌حه‌ر به‌هه‌شتی، خوشکی ستار به‌هه‌شتی و هاوژینه‌که‌شی به لێدان و ئەشکەنجە دەستبەرسەر دەکرێن و دەگوێزرێنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزه‌کانی ئاسایش هه‌موو کۆڵانه‌کان دادەخەن و ته‌نیا ئه‌وانه‌ی که زووتر رۆشتبوون توانیان به‌شداری مه‌راسیم ببن، ئه‌وانی تر ئاسته‌نگیان بۆ دروست کرا.
هێزه‌کانی ئاسایش رایانگه‌یاندوه که بۆ ڕێگری‌کردن له سازکردنی مه‌راسیم بڕیاری دادگایان پێیه، هاوکات بەرپرسانی ڕژێم پەیوەندیان بە چەند کەسی چالاک کردووە و لەبارەی بەشدری کردنیان لە مەراسیمدا هۆشیار کربوونەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیکی بنه‌ماڵه‌ی به‌هه‌شتی به هه‌رانای راگه‌یاندوه: " له دوای ده‌ستگیر کردنی سه‌حه‌ر و هاوژینه‌که‌ی، گه‌وهه‌ر عشقی (دایکی ستار) و کۆمه‌ڵێک چالاکوانان سه‌ردانی ئاسایشی (رۆبات که‌ریم(ناوی ئه‌و هه‌رێمه‌یه که ستار تێدا ژیاوه) یان کرد به‌ڵام ئەوان بێ ئاگایی خۆیان لە بابەتەکە خستۆتە ڕوو.
پۆلیسیش لەو بارەیەوە بە خانەوادەکەی ڕاگەیاندوە نابێت کەس سەردانیان بکات تا خۆیان ئازادیان دەکەن، دوای ئەوەی محه‌ممه‌د موزه‌فه‌ری و ناسر ئهشجاری بۆ به‌دواداچوون چوونەتە ئاسایش، محمه‌ممه‌د مۆزهفهریش دەستگیر دەکرێت. کارتی ئوتوموبیلی ئهشجاریش ده‌ستی به سه‌ردا دەگیرێت.
سه‌حه‌ر له‌لایه‌ن قازی کێشکهوه لێپرسینی لەگەڵ کرا و هه‌تا ئێستاش ئازاد نه‌کراوه، به‌ڵام هاوژینه‌که‌ی ئازاد کراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پۆلیس وتویه که مافتان نییه جارێکی دیکه مه‌راسیمێکی به‌م شێوەیە سازبکەن. گهوههریشیان گه‌یاندوه‌ته‌وه ماڵه‌که‌یان و ئێستاش دۆخی باش نییه.
ستار به‌هه‌شتی کرێکارێکی گه‌نج بوو به هۆکاری چالاکی بوون له توڕه کومه‌ڵایه‌تیه‌کان له لایه‌ن پولیسی "فه‌تا"وه له ساڵی ٢٠١٢ ده‌ستگیر کرا و به هۆی گوشار و شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی گیانی له ده‌ستدا.
(ش ب)