ژنانی شەنگال دەستیان بە چالاکی "ئێشکگرتن بۆ ئازادی" کرد
14:26
ژنها
شەنگال – لە چیای شەنگال ژنان بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە دەستیان بە چالاکی "ئێشکگرتن بۆ ئازادی" کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەدەستپێشخەری ئەنجومەنی ژنانی چیای شەنگال ژنان لە چیای شەنگال دەستیان بە چالاکی ئێشکگرتن کرد و چالاکی ئێشگرتن لە ژێر چادر ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەم چالاکیە بەمەبەستی پشتگیرکردنی چالاکی ژنانی ئەنجومەنی ژنانی لە دەرەوەی وڵات کە لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ئۆجالان دەستی پێکردوە ئەنجام دەدرێت.
لە چادری ئێشکگرتن بۆ ئازادی رێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالان وێنەکانی ئۆجالان، ئاڵاکانی ئەنجومەنی دامەزرێنەری شەنگال و وێنەی گیانبەختکردوانی ئێزدیخان هەڵواسراون.
سەبارەت بە چالاکیەکە خۆخێ جندی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی شەنگال بە ژنهای ڕاگەیاند: "ئەنجومەنی ژنانی شەنگال لە دەرەوەی وڵات دەستیان بە چالاکی کردوە چالاکیەکی واتادارە، ئێمەش بە ڕاگەیاندنی سێ ڕۆژ چالاکی چالاکی "ئێشکگرتن بۆ ئازادی" پاڵپشتی خۆمان ڕادەگەیەنین و داوای هەرچی زووە ئازادی رێبەر ئاپۆ دەکەین."
چالاکی ئێشکگرتن لە شاری ستراسبۆرگی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ئۆجالان رێبەری پەکەکە، لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی شەنگال دەستی پێکراوە، هەر ڕۆژە و دەزگا و ڕێکخراوەیەکی ئێزیدیەکان چالاکیەکە بەردەوام دەکات.
(ش ب)