ڕوانگەی سوری: لە هێرشی سوپای تورکیا ٣٥ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

15:13

ژنها

ناوەندی هەواڵ - بۆردومانی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا له‌سنوری‌ جه‌رابلوس و مه‌نبه‌ج، گیانله‌ده‌ستدانی‌ ٣٥ كه‌س و برینداربوونی‌ ٧٥ ی‌ دیكه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافەكانی‌ مرۆڤ.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا بۆردومانی‌ چه‌ند گوندێكیان كرد له‌هه‌ردوو سنوری‌ باشوری‌ جه‌رابلوس و باكوری‌ مه‌نبه‌ج، دوای‌ شه‌ڕو پێكدادانی‌ دوێنێی‌ له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ربازی‌ جه‌رابلوس.

روانگه‌ی‌ سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی بوردومانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوندێكی نزیك (مغر السریسات) له‌ كه‌ناری رۆژئاوای روباری فورات زیاتر له‌ ١٥ هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ٢٥ دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئاواره‌ی گونده‌كانی باشوری جه‌رابلوس بوون.

هه‌ر ئه‌مڕۆ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا بۆردومانی‌ گوندی بیركوسایان كرد (١٤ كیلۆمه‌تر له‌ باشوری جه‌رابلوس)، به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ ٢٠ هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ٥٠دیكه‌ش بریندار بوون و پێده‌چێت ژماره‌كه‌ به‌ره‌و زیادبوون بڕوات، به‌پێی روانگه‌ی‌ سوری‌.

دوێنێ شه‌ممه‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان سوپای‌ توركیاو شه‌ڕڤانانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ربازی‌ جه‌رابلوس -یه‌په‌گه‌ پێكهێنه‌ری‌ سه‌ره‌كیه‌تی‌- روویدا، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سوپای داگیرکەری تورکیا هێرشی كرده‌ سەر گوندی عمرانە‌و چەند گوندێكی دیكەی باشوری جەرابلوس‌.

(ش ب)