سەدریە سولەر وەک هاوسەرۆکی ناوچەی 'سور' هەڵبژێردرا
17:02
ژنها
ئامەد – پارتی دیموکراتی گەلانی ناوچەی "سور"ی شاری ئامەد، دووەمین کۆنگرەی خۆی سازکرد و لە کۆنگرەدا سەدریە سولەر وەک هاسەرۆکی ناوچەکە هەڵبژێردرا.
دووەمین کۆنگرەی هەدەپەی ناوچەی سور، لە هۆڵی ئاهەنگەکانی ڕۆژ بەرێوەچوو، لە کۆنگرەکەدا پەرلەمانتارانی شاری ئامەد (فەلەکناس ئوجە، سیبەل ییغ تالیب، ئیمام تاشچیەر، هاوسەرۆکانی هەدەپە، هاسەرۆکانی شارەوانی ئامەد، ئەندامانی بەڕێوەبەری هەدەپە و جەماوەرێکی زۆر ئامادە بوون.
کۆنگرە بە ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکردوانی رێگەی ئازادی دەستی پێکرد، پاشان دیوانی کۆنگرە هەڵبژێردرا و دەست بە بەڕێوەچوونی کۆنگرە کرا.
وتەی کردنەوە لەلایەن گولشەن ئۆزەر، هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری ئامەد پێشکەش کرا و بە هەڵوێستی گەیاندنی دەنگی بەرخۆدانی سور، قسەی کرد و وتی: "ئازادی ئۆجالان بەر لە هەر شتێکە، لە ٢٤ ی مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠١٥ وە هێرشێکی توند لەسەر گەلی کورد بەرێوەدەچێت، رەز، باخ و ماڵی هاوڵاتیان بۆردومان دەکرێن. لە سەر دۆخی ئۆجالان لە ٣١ی ئەم مانگە لێدوانێکی مێژووی لە شاری ئامەد ڕادەگەیەنین."
کۆنگرە بەخوێندنەوەی ڕاپۆرت و هەڵبژاردن کۆتایی هات، لە کۆنگرەکەدا بەڕێوەبەری نوێ هەڵبژێردران، یەکێک لەوانەش سەدریە سولەر بوو.
سەدریە سولەر بە کۆی گشتی دەنگی ئەندامان وەک هاوسەرۆکی نوێی ناوچەی "سور" هەڵبژێردرا.
(ش ب)