گۆرانی بۆ باوکیان دەڵێن

09:56

ژنها

کەرکوک – منداڵانی شەهیدێکی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری کەرکوکەوە گۆرانی بۆ باوکیان دەڵێن و دەڵێن شانازی بە باوکی شەهیدایانەوە دەکەن.

وەفا و ژوان کچی شەهید ئاشنه‌ خالید ناسراو به‌ سەر‌به‌ست زاگرۆس لە کە لە بەرخۆدانی منبج لە ڕۆژئاوای کوردستان گیانی بەختکرد، وەفا تەمەنی ٩ ساڵان و ژوان تەمەنی ٧ ساڵە، هێشتا منداڵ دەبن کە دایکان بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لێیان دوور دەکەوێتەوە و باوکیشیان ڕوولەناو شۆڕشی ئازادیخوازی گەلی کورد دەکات، دوای سێ ساڵ تێکۆشان باوکیان لە(١١-٦-٢٠١٦) بەرۆخۆدانی شاری منبج لە ڕۆژئاوای کوردستان گیانبەخت دەکات. وەفا دەڵێت شانازی بەباوکمەوە دەکەم کە شەهیدە.

وەفا و ژوان وەک خۆیان دەڵێن زۆر تاسەی باوکیان کردووە، هەروەها هەردووکیان گۆرانیان بۆ باوکیان وت.

ئەوان هەردوکیان لە پۆلی سەرەتایی دەخوێنن و لەلای داپیرەیان دەمێننەوە.

(ش ب)