ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دژ بە داگیرکەری سوپای تورکیا گربوونەوە
14:33
ژنها
سلێمانی - ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له شاری سلێمانی، بە دەستپێخەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان دژی داگیرکەری سوپای توركیا لە سەر ڕۆژئاوای كوردستان، گرد بوونه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەمە(٢٨-٨-٢٠١٦) ژمارەیەک لە ڕێکخراوی مەدەنی و کەسایەتی و پەرەلەمانتار لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی گربوونەوەیەک دژ بە داگیرکەری سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.
لە گردبوونەوەکەدا چەندین لێدوان پێشکەشکران کە تیایاندا داوا لە كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کرا بوو له‌و تاوانانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا، بێده‌نگ نه‌بێت. هاوکات بەیاننامەیەکی هاوبەشی ڕێکخراوەکان خوێندرایەوە.
به‌شداربوان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌رجه‌م تاوان‌و پێشێلكارییه‌كانی سوپای توركیایان له باكووری كوردستان‌و به‌زاندنی سنووره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان‌و تاوانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتییانی مه‌ده‌نیی ڕۆژئاوا، ئیدانه كرد. خۆپیشانده‌ران دا‌واشیان كرد، لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كرد له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا بێده‌نگ نه‌بێت.
(ش ب)