نەسرین عەبدوڵا دەنگۆیەک بەدرۆدەخاتەوە

09:51

ژنها

ناوەندی هەواڵ - نەسرین عەبدوڵا ئەو بانگەشانەی بەدرۆ خستەوە کەلەسەر ناوی ئەو سەبارەت بە ئەمریکا کراون.

لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لیدوانێک بەناوی ئەندامی فەرماندەیی یەپەژە نەسرین عەبدوڵاوە بڵاو کرانەوە.

ماڵپەڕی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لەو بارەیەوە ڕایگەیاندوە، هەڤاڵمان نەسرین عەبدوڵا ئەو بانگەشانەی بەدرۆ خستەوەو ڕایگەیاند: "ئەو لێدوانانەی بەناوی منەوە سەبارەت بە پەیوەندیەکانی ئێمەو ئەمریکا بڵاو کرانەوە ڕاست نین، من هیچ لێدوانێکی بەو ڕەنگەم نەداوە."

(ش ب)