دووەمین کۆنفرانسی "ڕاژن– ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو

12:49

ژنها

عامودە - دووەمین کۆنفرانسی ڕاژن- ڕۆژئاوا، بە بەشداری ١٥٢ ئەندام لە شاری عامودێ بەڕێوەچوو.

لە شارۆچکەی عامودەی سەر بەکانتۆنی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان، دووەمین کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی ژن لە ڕۆژئاوا (ڕاژن- ڕۆژئاوا) لە ژێر دروشمی "ڕاگەیاندنی ئازادی ژن بە جەوهەری شۆڕش بەرەو پێشدەچێت" بە بەشداری ١٥٢ ئەندام لە شاری عامودێ بەڕێوەچوو. لە هۆڵی کۆنفرانسدا وێنەکانی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالان و شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد و دروشمی (غوربەت، دەنیز و ئارین ڕێنیشاندەری ڕاگەیاندنی ) هەڵواسرابوون.

لە کۆنفرانسەکەدا ڕۆژنەمەوان و پەیامنێران لە هەرسێ کانتۆنی عەفرین، کۆبانێ، جزیرە و حەلەب هاوکات ڕۆژنامەوانانی ژنی شەنگال ئامادە بوون.

هەریەک لە بێریڤان خالید، سەرۆکی دەستەی کەلتوری هونەر لە کانتۆنی جزیرە، ئەڤین سوێد، وتەبێژی فەرمی کۆنگرەی ستار و فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری سیستەمی فیدراڵی دیموکراتیک، ئەندامانی ڕاگەیاندنی ئازاد، ئەندامانی ڕاگەیاندنی "یەپەژە"، ڕاگەیاندنی تەڤگەری ژنانی گەنج، ڕاگەیاندنی ژنانی پەیەدە و گروپی سینەما ئامادە بوون.

کۆنفرانس بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادی دەستی پێکرد و وتەی دەستپێک لەلایەن فوزا یوسف ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری سیستەمی فیدرالی پێشەکەش کرا.

پاشان پەیامەکانی پیرۆزبایی کە لەلایەن ڕاگەیاندنی یەپەژە، دەزگای زانست و ڕامان، دەستەی کەلتور و هونەری پێشەکەش کران.

ڕۆژنامەوانان کاروخەباتەکانی ئاژانسەکانی ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هەڵسەنگێندران.

لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاری گرنگ دران، هاوکات هەریەک لە ئاگری یلماز و ئارین جودی کە ڕۆلی گرنگیان هەبوو لە گەیاندنی ڕاستی شۆڕشی ڕۆژئاوا و بە فیداکارانانە گیانیان لە پێناو ئەرکەکەیان بەختکرد، وەک سمبۆلی ڕاگەیاندنی ئازاد دەستنیشان کران.

ڕاگەیاندنی ژنی ئازاد لە ڕۆژئاوای کوردستان کە لە ژێرناوی ڕاگەیاندنی ژن(ڕاژین ڕۆژئاوا) لەسەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوا پێشەنگی

(ش ب)