ئاگربەست لە نێوان ئەنجومەنی سەربازی جەرابلوس و سوپای تورکیا ڕاگەیاندرا
18:41
ژنها
ژنها – دوای شەڕوپێکدادانێکی چەند ڕۆژە، لەنێوان ئەنجومەنی سەربازی جەرابلوس و سوپای تورکیا ئاگربەست ڕاگەیاندرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌ربازى که نه‌یوستووه ناوى خۆى ئاشکرا بکات، که‌مێک پێش ئێستا به ئاژانسى هه‌واڵى هاوارى راگه‌یاندووه، له جه‌رابلوس له‌نێوان ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى جه‌رابلوس و سوپاى تورکیا ئاگربه‌ست راگه‌یه‌نراوه.
سه‌رچاوه‌که باسى له‌وه‌ش کردووه، ئاگربه‌سته‌که ئه‌مڕۆ دوا نیوه‌ڕۆ به ناوبژیوانى ئه‌مریکا راگه‌یه‌نراوه.
ئه‌و ئاگربه‌سته دواى ئه‌وه دێت، که ده‌وڵه‌تى تورکیا له‌ژێر ناوى هێرش دژى داعش، هێرشى کرده سه‌ر شه‌ڕڤانانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى جه‌رابلوس، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایى ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مریکاى به‌دوادا هات.
(ش ب)