کۆنگرەی ستار بە لێدوانێک کۆتایی بە کەمپینیەکەی هێنا

14:16

ژنها

قامیشلۆ - کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار سەبارەت بەکەمپینی واژۆ کۆکردنەوە بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لێدوانێکی ڕاگەیاند.

سەبارەت بە کەمپینی واژۆ کۆکردنەوە بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، کە لەلایەن ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار دەستی پێکردبوو لەلایەن کۆردیناسیۆنی گشتی ڕێکخستنەکە لێدوانێک ڕاگەیاندرا. لە لێدوانەکەدا کۆتایی هاتنی کەمپینەکە ڕاگەیاندراوە هاوکات ئاماژە بە بەردەوام بوونی چالاکیەکان دەکرێت.

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕادەگەیەنێت: "لە ٢ی گوڵانی ٢٠١٦ وە بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک ژنان و رێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستمان بە کەمپینی واژۆ کۆکردنەوە کرد. لە رێگەی ئەو کەمپینەوە ویستمان لە ڕێکخراوی بەرگەگرتنی ئەشکەنجە(سی پی تی) و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوا بکەین کە سەبارەت بە بارودۆخی ژیانی ئۆجالان زانیاری ڕابگەیەنن. کەمپینەکەمان لە ڕۆژئاوا، لوبنان و باشوری کوردستان بەڕێوەچوو."

لە بەشێکیتری لێدوانەیدا کۆنگرەی ستار هاتوە: "لەماوەی ٤٠ ساڵی تێکۆشاندا گەلی کورد لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری هەمیشە لەناو هەوڵی ستراتیژیدا بووە، لە سەرتاسەری جیهان و بەتایبەیش ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە. راستینەی گەلی کوردیش بە نوێنەرایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بە ناسنامە بووە. بە تایبەتیش لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سایەی ڕەنجی ڕێبەری گەلی کورد بۆتە خاوەن دەسکەوتی مێژوویی."

هەروەها ڕادەگەیەنێت: "وەک ژنانی کورد هەرگیز ئەو پلانگێڕیەمان پەسەند نەکردوە کە لە ساڵی ١٩٩٩ دا لەسەر ڕێبەرەکەمان بەرێوەچوو. وەک ژنانی کورد و ڕێکخراوەکانی ژنانی رۆژئاوای کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد دەستمان بە کەمپینی واژۆ کۆکردنەوە کرد. لێرەوە جارێکیتر هەڵوێستی سی پی تی ئیدانە دەکەین، بانگەوازی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، یەکێتی ئەوروپا، دادگایی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ و کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەکەین کە هەرچی زووە کۆتایی بەو گۆشەگیریە بێنن کە لە سەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت."

کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ئاماژەش بەوە دەکات کە کەمپینەکەیان بە ئەنجام گەیاندوە، بەڵام بەردەوام دەبن لە چالاکی تا ئازادی ڕێبەرەکەیان.

(ش ب)