دایکی شەهید هەرەکۆل: سەیری ئەو قارەمانانە بکەن و یەکبگرن
15:23
ژنها
دێرک – شەهیدانی فەرماندەی ڕۆژئاوای کوردستان وریا محەمەدی ناسراو بە (هیوا سنە) و حسێن چاوش ناسراو بە (هەرەکۆل) لە چل رۆژەی شەهیدبوونی خۆین لەلایەن هەڤاڵ و خانەوادەکەیاندوە یادیان بەرزڕاگیرا.
مەراسیمەکە لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک لە شاری دێرکی کانتۆنی جزیرە لەلایەن کۆمیتەی کەسوکاری شەهیدان سازکراو بەدەیان شەرڤانی یەپەگە و یەپەژە و هاوڵاتیانی دێرک و دەوروبەری بەشداریان تیای کرد.
مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد، پاشان لەسەر ناوی فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) رۆزا دێرک وتەیەکی پێشەکەش کرد.
ڕۆزا دێرک ڕایگەیاند: "لەو رێگا سەختەدا هەڤال هەڕەکۆڵ بۆ ئێمە بوو بە مامۆستا، هەڤاڵ، برا و کەسوکار. بۆیە لە کەسێتی ئەو شەهیدە فەرماندانەدا سەرجەم شەهیدانی رێگای شۆڕش بیردێنینەوە و سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنەوێنین.
پاشان دایکی فەرماندەی شەهید هەرەکۆڵ وتی: "دەبێت هەرچوارپارچەی کوردستان یەکبگرن وەرن سەیری ئەو قارەمانانە بکەن و ئەو جا یەکبگرن، تکایە بەسە ئیتر دوژمنانتان ببینن."
مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشم و خوێندنەوەی شیعر کۆتایی هات.
(ش ب)