هەڕەشەی بێدەنگبوون لە بنەماڵەی ئەفسانە بایزیدی دەکرێت

15:31

ژنها

ناوەندی هەواڵ - ژنە گیراوی سیاسی کورد ئەفسانە بایزیدی لە گرتوخانەی ئورومیە ئەشکەنجە کراوە و هەڕەشە لە بنەماڵەکەی کراوە بێدەنگی هەلبژێرن.

دایکی ئەفاسانە بایزیدی هێزە ئەمنیەکان و کاربەدەستانی گرتوخانەی ئورومیە ئەو کچە خوێندکاری کوردەیان ئەشکەنجە کردوە بە جورێک ١١رۆژ لە توالت ڕاگیراوە .

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئامینە دەروێشی سکاڵای لە دژی هێزەکانی ئیتلاعات و کاربەدەستانی گرتوخانەی ئورمێ تومار کردوە، بەڵام هێزەکانی ئیتلاعات هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراو کردەوە کە بێدەنگی هەلبژیرن.

ئەفسانە بایزیدی خەڵکی بۆکان مانگی رابوردو بە تۆمەتی بی رێزی بە رێبەری ئێران هاوکاری پارتێکی کوردی٤سال زیندان و دورخستەوە بۆ گرتوخانەیەکی شاری کرمانشان بە سەریدا سەپێنرا ناوبراو تا ئێستا ئەو تۆمەتانەی رەت کردۆەتەوە.

شایانی باسە ناوبرای مانگی گوڵانی رابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کرا و ناوبراو پێشتریش لە ساڵەکانی ١٩٩٤ و١٩٩٩٢ دووجاری تر دەستبەسەر کرا و هەر جار دوو ساڵ زیندانی هەلپەسێنراوەی بە سەردا سەپێنرابوو.

(ش ب)