ئامەد، لە ٥ ی ئەیلول مانگرتنی مێژووی دەستپێدەکات

09:45

ژنها

ئامەد - هەموو پێکهاتە سیاسییە کوردەکانی ئامەد کۆبوونەوە، پەیامی سەردەمێکی نوێیان راگەیاند، هاوسەرۆکی کەجەدە خەتیب دیجلە، راگەیاندێکی هاوبەشی خوێندەوە و ڕایگەیاند: "رۆژ رۆژی چالاکیە" چالاکی مانگرتن لە لایەن ٥٠ نوێنەری هەڵبژێردراو لە ٥ ئەیلولەوە تا کاتێکی نادیار دەستپێدەکات.

ئەو راگەیاندنەی کە چەندین رۆژە لە ئامەدەوە ئامادەکاریی بۆ دەکرێ، ئاشکرا کرا، راگەیاندنەکە لەبەر دەرگای بنکەی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) بۆ رای گشتی بلاو کرایەوە، هەموو هاوسەرۆکەکانی کەجەدە، هەدەکە، کژا، دەبەپە و هەدەپە، نوێنەر، بەڕێوەبەر، هەڵبژێردراو، هاوسەرۆکی شارەوانییەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی شارەکان و نوێنەری رێکخراوە کۆمەڵایەتی و مەدەنی ئامادە بوون.

لەسەر ناوی گەل و هەڵبژێردراوە کوردەکان، هاوسەرۆکی (کەجەدە) خەتیب دیجلە، دەقی راگەیاندراوەکەی خوێندەوە، ناوەرۆک راگەیاندنەکە باسی دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکات کە ماوەی ٥١٠ رۆژە هیچ هەواڵێکی نازاندرێ، بەگوێرەی راگەیاندنەکە سەردەمێکی نوێ دەست پێدەکات و بڕیاری مانگرتن لە خواردن درا.

لە سەرەتای بەیاننامەکەدا هاتووە:"ئێمە وەکو نوێنەرانی گەل لە هەلبژاردنەکانی پەرلەمان و شارەوانییەکان و رێکخراوە کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان لێرە کۆبووینەتەوە.

لە بەشێکی تری راگەیاندراوەکەدا هاتووە:" بێگومان پرسی هەرەگرنگی وڵات، پرسی کوردە، هێزە سەردەستەکان، سەد ساڵ لەمەوبەریش ل یەکەمین شەری جیهانیدا، بێ ئەوەی گوێ بە گەلانی ناوچەکە بدرێ، خاکی میزۆپۆتامیایان لەناو خۆیاندا دابەش کرد، هەربۆیە پرسی ناوچەیی دەرکەوتن، پرسی کوردیش یەکێک لەو پرسانەیە کە خاکی ئەوان بەبێ پرسی ئەوان دابەش کراوە، بەداخەوە، سەد ساڵە دەولەتی تورک لە جیاتی ئەوەی پرسەکە بە ئاشتی چارەسەر بکات، بە سیاسەتی نکوڵی کردن و لەناوبردن دەجولێتەوە، هەربۆیە خوێنی زۆر رژێندرا، زۆر کەس کوژران، لە سەدەی بیستویەکەمدا، هێشتا ئەو پرسە وەکو جاران بەردەوامە، کە گەلیش سەری بەرز کردەوە، بە کۆمەڵکوژیی سەرکوت کرا، لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەدا، خوێنی سەدان کەسی تورک و کورد رژا، ئێمە دژی خوێنڕشتنین و کوشتن تێدەکۆشین".

هەروەها لە راگەیاندراوەکەشدا ئاماژە بەوە دراوە:"بۆ ئەوەی ئەگەر ئاشتی پێشبکەوێ، پێویستمان بە دیالۆگی بەهێز هەیە، ئەو کەسەی لە رێگەی دیالۆگەوە رێگەی بەردەم ئاشتی کردەوە، عەبدوڵڵا ئۆجالان بوو، ئێستاکە ٥١٠ رۆژە هیچ هەواڵێکی نییە، شەڕ ئارەزوو و هەڵبژاردنی ئێمە نییە، ئەگەر شەڕیش هەبێ، دەبێ ئەخلاق و مافیش هەبێ، ئۆجالان کە سێ ساڵ کۆمەڵگەی تورکیای خستە ناو ئاشتییەوە، پێشتریش ٨ جار ئاگربڕی یەکلایەنەی راگەیاندبوو، دواتریش هەم گەلی کورد و هەم گەلی جیهان بۆ ئازادی ئۆجالان ١٠ ملیۆن و ٣٢٨ هەزار و ٦٢٣ ئیمزایان کۆ کردەوە، هێشتاش مافە یاسایی و ئاساییەکانی پێشێل دەکرێ، ئۆجالا لەو ٥ ساڵەی دواییدا چاوپێکەوتنی نەبووە لەگەڵ پارێزەرەکانی خۆیدا".

لە کۆتاییدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە:"ئەگەر گەلی کورد خۆی بە خاوەنی رێبەر و پێشەنگی خۆی نەزانێ، هەرگیز ناتوانن بەها و ئازادی خۆیان بپارێزن، ئەو گەلانەی کە پشتیوانی ئازادی تێکۆشانی کوردان نەکەن، هەرگیز ناتوانن باسی ئازادی خۆیان بکەن، بۆ ئێمە پێش هەموو شتێک پرسێکی بەهادارە، ئێمە بانگی هەموو گەلی خۆمان دەکەین خۆیان بەخاوەنی بەها و مافی ئازادیی خۆیان بزانن، ئێمە ئەو بێبەهایەی کە بەسەرماندا دەسەپێندرێ، هەرگیز قبوڵێ ناکەین، ئێمە هاوار دەکەین بۆ ئەوەی هەموو جیهان بیبیستێ".

(ش ب)