ژنانی باشوری کوردستان لە ڕۆژی ئاشتیدا پەیامێک ئاراستەی جیهان دەکەن
10:05
ژنها
ناوەندی هەواڵ – بڕیارە ئەمڕۆ کە ڕۆژی جیهانی ئاشتیە، ژنانی کورد لە باشوری کوردستان پەیامێکی گرنگ ئاراستەی جیهان بکەن.
ئەمڕۆ ١ی ئەیلول، رۆژی جیهانی ئاشتیە، لە ژێر دروشمی "تاقه ڕێگاى ئاشتى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا کۆتایی هێنانه به داگیرکارى کوردستان"، ژنانى باشورى کوردستان، تۆڕى هاوبه‌شى ژنان- ڕێکخراوى پەیوەندیەکانی ئافرەتانی کورد(ڕێپاک) له شارى سلێمانى به لێدوانێکى ڕاگه‌یاندنى داواى ڕاوه‌ستاندنى سیاسه‌تى به‌کارهێنانى گه‌لى کورد وه‌ک کارتێکى به‌رده‌وامکردنى شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناویندا ده‌که‌ن‌و بانگه‌وازى ئاشتى بۆ ڕاى گشتى جیهان ده‌که‌ن.
لێدوانی هاوبەشی ژنان کاتژمێر ٠٥:٠٠ لە پارکی دایکی شاری سلێمانی ڕادەگەیەندرێت.
(ش ب)