دوبز، وێنەی ژنە شەڕڤانی شەهید ئارین میرکان هەڵواسرا

10:12

ژنها

ناوەندی هەواڵ - وێنەی شەرڤان و فەرماندە دلارا گەنج خەمیس، ناسراو بە (ئارین میرکان) سیمبۆلی بەرخۆدانی کۆبانێ، لە یەکێک لە شەقەمەکانی شارۆچکەی دوبزی سەر بە شاری کەرکوک هەڵواسرا.

دوێنێ بە ئامادەبوونی چەند بنەماڵەیەکی شەهیدان، وێنەیەکی شەهید ئارین میرکان، لە لایەن کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوور، وەکو سیمبۆلێک بۆ ژنانی قارەمان و بەرخۆدێر ی شەهیدانی کۆبانێ لەو شوێنە دانرا.

دلارا گەنج خەمیس، ناسراو بە (ئارین میرکان) لە سەرتای بەرخۆدانی کۆبانێ، بەشداری ریزەکانی یەپەژەی کرد، لە بیستەمین رۆژی بەرخۆدانی کۆبانێ کە دەکاتە رۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە گردی مشتەنووری شاری کۆبانێ، لە چالاکییەکی گیانبازیدا شەهیدبوو، بەو چالاکیەی بووە یەکێک لە سیمبۆلەکانی بەرخۆدانی کۆبانێ و هاوسەنگی شەڕەکەی گۆڕی و بوە خاڵێکی وەرچەرخان لە شەڕەکە لە بەرژەوەندی شەرڤانانی یەپەژە و یەپەگە.

(ش ب)