"ناوی سێیەمین پردی ئەستەنبۆل، پەیامێکە بۆ عەلەویەکان"

11:05

ژنها

ئەستەنبۆل – سێیەمین پردی ئەستەنبۆل پردی (یاوز سولتان سەلیم) بە هۆی ناوەکەیەوە گفتوگۆی زۆری لە ناو خەڵکی بەتایبەیش عەلەویەکان دروستکردووە، ژنانی عەلەویش ڕادەگەیەنن: ئەو ئەقڵیەتەی لە برابۆ برا ماوەتەوە ئەمڕۆ سروشتی پێ لەناو دەبرێت."

لە شاری ئەستەنبۆلی تورکیا، سێیەمین گەورە پردی ستراتیژی بەناوی "پردی یاوز سولتان سەلیم" لە سێیەمین ڕۆژی خۆی دروست دەکرێت، لە سەرەتای دروستکردنەیەوە لە ناو خەڵکدا ناوی پردەکە گفتوگۆی لێکەوتەوە، هاوڵاتیانی عەلەویش وەک پەیامێک بۆ خۆیان دەبین.

گولسوم ئەلەوان،دایکی بەرکین ئەلوان کە لەلایەن پۆلیسی تورکەوە تیرۆر کرا، لەو بارەیەوە وتی: "یاوز سوڵتان سەلیم ئەو کەسەیە کە دەستی سور بووە بە خوێنی عەلەویەکان و کۆمەڵکوژی کردووین، ناوی ئەو پردەش وەک پەیامێکە بۆ هەموو عەلەویەکان."

هونەرمەند پناری ئایدنلاریش بەو شێوەیە بابەتەکەی هەڵسەنگاند: "ئەو ئەقڵیەتەی یاوز سوڵتان سەلیم بۆ براکانی بە جێی هێشتوە، ئەمڕۆ ژینگەی پێ لەناو دەبرێت، لە کوردستانیش لە دژی ئەقڵیەتی منداڵکوژ تێکۆشانمان کردووە و لە دژی ئەو ئەقڵیەتە تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین."

هونەرمەدن نور سورەرە ژنێنێکیتری عەلەویە و لەو بارەیەوە وتی: "لەو وڵاتە هەرشت بە مەبەست دەکرێت، ئاشکرایە بە ئامانج ناوی یاوز سوڵتان سەلیم لە پردەکە نراوە."

لای خۆشیەوە ژنە فێمەنیست و نوسەر گولفەر ئاککای، ئاماژەی بەوەدا کە دروستکردنی ئەو پردە لەلایەن سەرمایەدار و هاوپشکانی سەرمایەی بە تاڵانبراوی حکومەت گەورەترین زیان بە سروشت و ژینگەی ئەستەنبۆل دەگەیەنێت.

(ش ب)