زەهرا دۆغان ئامادەکاری بۆ کردنەوەی پێشانگای 'باکور' دەکات

12:08

ژنها

ئامەد – زەهرا دۆغان سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی ژنان (ژنها) کە شارۆچکەی نوسەیبین لە سەر هەواڵ ئامادەکردن و وێنە کێشان دەستگیرکراوە لە گرتوخانەش بەردەوام وێنە دەکێشێت و ئامادەکاری بۆ بەشدار بوون لە پێشەنگای "باکور" دەکات.

دوای ئەوەی لە ١٤ی ئاداری ئەم ساڵ لە شآرۆچکەی نوسەیبین باری نائاسایی ڕاگەیاندرا، زەهرا دۆغان سەرنوسەری ئاژانسەکەمان چەندین مانگ لەوێ مایەوە و هەواڵی شەڕ و بەرخۆدانی نوسەیبینی بە جیهان ڕاگەیاند.

زەهرا لە ٢١ی مانگی تەمموز بە بیانوی سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، دەستگیرکرا، لە دادگاش پێی راگەیاندرا کە لەسەر "ئەندام بوون لە ڕێکخستن" دەستگیرکراوە.

زەهرا کە لە هەمان کاتدا هونەری نیگار کێشی هەیە و پێی ڕاگەیاندراوە، ئەو وێنانەی کێشاویەتی لەسەر نوسەیبین پەیامیان لە پشتەوەیە.

بەڵام زەهرا سورە لە سەر خەباتەکانی و لە گروتخانەی هەم وێنە دەکێشێت هەمیش ئامادەکاری خۆی بۆ کردنەوەی پێشانگای وێنەکێشان بەناوی "باکور" دەکات.

بڕیارە پێشانگا لە مانگی ١٠ لە ناوەندی کەلتوری و کۆنگرەکان لە شاری ئامەد ئەنجام بدرێت.

(ش ب)