لە هێرشیکی سەربازانی تورکیا ٦ هاوڵاتی کۆبانێ بریندار بوون

12:36

ژنها

کۆبانێ - سەربازانی سوپای تورکیا دەستڕێژیان کردەسەر هاوڵاتیانی کۆبانێ و شەش کەسیان بریندارکرد.

هاوڵاتیانی کۆبانێ، کە حەوت رۆژە بۆ رێگری لە داگیرکردنی خاکی کۆبانێ لە لایەن سوپای تورکیاوە لە سەر سنور کۆ بوونەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیاوە هێرشیانکرایە سەر.

سەربازانی دەوڵەتی تورک بە دەستڕێژی گولـلەیان لە هاوڵاتیان کرد و گازی فرمێسکڕێژیان بەکار هێنا.

لە ئەنجامی ئەوهێرشانەدا شەش کەس برینداربوون و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی کۆبانێ کران.

لەدوای هێرشەکانیش هاوڵاتیانی کۆبانێ سەر سنوریان چۆڵ نەکرد. ئاپۆڕای هاوڵاتیان تادێت زیاتردەبێت و بە دروشمی شەرمەزارکردنی داگیرکەری تورکیا رووبەڕووی هێرشەکان دەبنەوە.

(ش ب)