لە هێرشی سەر بەرخۆدێرانی بەرامبەر داگیرکەری کۆبانێ، گەنجێک شەهیدکرا
16:36
ژنها
کۆبانێ - لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیانی کۆبانێ لەسەر سنور، گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵان گیانی شەهید بوو و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
چەند رۆژ هاوڵاتیانی کۆبانێ دەستیان کردووە بە ناڕەزایی و خۆپیشاندان دژی لێدانی خەندەق و دروستکردنی دیوار لەلایەن سوپای تورکیاوە لەنێوان باکور و رۆژئاوای کوردستاندا. بەڵام ئەمڕۆ سەربازانی تورکیا بە فیشەک وەڵامی بەرخۆدێرانیان دایەوە.
لە هێرشی سەربازەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر چالاکی جەماوەری بەرخۆرخۆدێری کۆبانێ لە سەر سنور، گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵان گیانی لە دەستداوە، ناسنامەی ئەو گەنجە تا ئێستا نەزانراوە، هەروەها لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ٤٠ کەس بریندار بوون کە بۆ دەرمانکردن بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ.
هێرشەکان بەردەوامن و هاوڵاتیانی کۆبانێش هەوڵوێستی خۆی گۆڕی و ئێستا لە دۆخی بەرگریکردن دایە.
(ش ب)