بەرخۆدانی ئەو ئەستێرەی لە شەنگال، کۆبانێ و نوسەیبین گیرسایەوە

09:58

ژنها

مێردین- نەریمان کۆچان ناسراو بە (یەڵدز گابار) دوای ئازدبوونی شەنگال ڕووی لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد و لە دوای سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ ئەم جارەیان جێگەی خۆی لەناو بەرخۆدانە بەشکۆکەی نوسەیبین گرت و هەر لەوێش گەیشتە کاروانی نەمران و بوو بە ئەستێرە گەشەکەی کوردستان.

نەریمان کۆچان یان یەڵدز لە ساڵی ١٩٩٢ لە گوندی "خەربە"ی سەر بە شارۆچکەی نوسەیبین چاوی بە دونیا هەڵێناوە، نەریمان کە خاوەن میراسەی بەرخۆدانی نوسەیبینی ساڵی نەوەدەکان بوو، بۆیە هەر لە منداڵی خولیای ئازادی دەبێت و ڕوو لەناو گەریلاکان دەکات.

فەهیمە کۆچانی کچە مامی باسی لە ژیان و تێکۆشانی نەریمان ناسراو بە یەڵدز کرد.

فەهیمە وتی: "کاتێک منداڵ بووین، خانوی ماڵەکەمان لە تەنیشت یەکتری بوو، نەریمان ئەستێرەی زۆر خۆشدەویستن، بۆیە شەوانە کە لەسەر بانی ماڵ دادەنیشتین هەمیشە سەیری ئەستێرەکانی دەکرد و دەیوت(خۆزگە بە قەدەر ئەستێرەکان ئازاد بووما)."

فەهیمە بەو شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا: "هەمیشە پرسیار گەلێکی ئاوای دەکرد؛ 'بۆچی ژیانێکی باشمان نیە؟ بۆچی ئازاد نین؟' کە پرسیاری ئەوەم لێدەکرد بیر لە هاوسەرگیری ناکەیتەوە؟ ئەو دەیوت؛ 'چ هاوسەرگیریەک کە ئازاد نەبم، سەیری ئەوانە بکە کە هاوسەرگیریان کردوە چ ئازارێک دەچێژن، سەریری دایکی و خوشکەکانم دەکەم ژیانیان زۆر خراپە.'

فەهیمە ئاماژەشی بەوەدا کە نەریمان هەمیشە باسی سروشت و دەوڵەمەندی ئەو خاکەی کردوە و وتویە: "هەرچەند زۆرترین دەوڵەمەندی سەرزەمین دەکەوێتە نیشتیمانی ئێمە، بەڵام سەیرکەن هەموومان لە ژێردەستی داگیرکەران دەناڵێنین. ئێمە چەند خوشک و براین هەریەکمان لەو وڵاتێکین."

ناوی ڕاستی میهرەبانە...

فەهیمە باسی لەوەش کرد کە نەریمان ئەو ژیانەی پێ قبوڵ نەبووە و بۆیە بڕیاری داوە بچێتە چیاکان، وتیشی: "زۆر دڵم تەنگ دەبوو کە دەیوت دەڕۆم، بۆیە هەمیشە نەخۆشی دایکیم بیردەخستەوە، بەڵام ئەو زوڵمەی پێ قبوڵ نەکرا و نەیدەتوانی چاوی لێ بپۆشێت. شەهید بوونی ئەوم لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەوە بینی، ناوی وەک نەریمان خوێندرایەوە، بەڵام لە ناو خۆماندا بە میهرەبان بانگمان دەکرد، ئەو هەمیشە باسی چیای بۆ دەکردم."

نەریمان کۆچان، ناسراو بە یەڵدز گابار لە سەروبەندی داگیرکاری چەتەکانی داعش لەگەڵ پۆلێک گەریلا ڕوو لە چیای شەنگال دەکات و دوای ساڵێک و ئازادبوونی شەنگال، لەسەر داوای خۆی دەچێتە کۆبانێ، دوای ئەویش دەگەڕێتەوە زێدی لە دایکبوونی خۆی و بەشداری دەکات لە بەرخۆدانی نوسەیبین.

شارۆچکەی نوسەیبین سەر بە شاری ماردینە و دەکەوێتە نێوان سنوری قامیشلۆ و مێردین، چیای باگۆک دەکەوێتە بەرامبەری کە یەکێک لە چیا بەرزەکانی ناوچەکەیە، ئەو ناوچەیە لە ساڵی ١٩٩٠ سەرهەڵدانێکی گەورەی بە خۆوە بینی و تیایدا بە دەیان کەس گیانیان بەختکرد دژ بە دەوڵەتی تورکیا.

(ش ب)