لە دژی داگیرکەری دروشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" بەرزدەبێتەوە

12:18

ژنها

کۆبانێ – بەرخۆدانی هاوڵاتیانی کۆبانی لە سەرسنور بەردەوامە و بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" چاوەڕاوانی هاوکاری باکوری کوردستان دەکەن.

گەلی کۆبانێ، ماوەی حەوت رۆژە لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بەرخۆدان دەکەن، لەو بەرخۆدانەدا تا ئێستا دوو گەنج شەهید بوون و نۆ هاوڵاتی سڤیلیش بریندار بوون و ٨٠ هاوڵاتی تریش بە گازی فرمێسکڕێژ بریندار بوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەلی بەرخۆدێر هەر پاشەکشەی نەکردوە و لە بەرخۆدان بەردەوامە.

هاوڵاتیان ئەمڕۆش لە سەرسنور وەستان و بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"دژی تانک و زریپۆشە سەربازیەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە.

هاوڵاتیان ڕایانگەیاند بەرخۆدانیان تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت، هاوکات ڕاشیانگەیاند تاکە چاوەڕوانی و هیوایان هاوکاری و پشتگیری گەلی کوردە لە هەرچوار پارچەی کوردستان بە تایبەتیش لە باکوی کوردستان کە هاوسنورە لە گەلیان.

(ش ب)