فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتوری کوردان دەستی پێکرد

14:37

ژنها

کۆڵن - گەورەترین چالاکی کەلتوری و ماوە درێژی کوردان، فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتوریە کە ئەمڕۆ بۆ ٢٤ مین جار لە ئەوروپا دەستی پێکرد.

بۆ یەکەم جار فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتوری کوردان لە ساڵی ١٩٩٢ لە ئەڵمانیا ئەنجامدرا و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا، بە سەرپەرەشتی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد لە ئەوروپا ٢٤مین فیستیڤاڵی "ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان" دەستی پێکرد و بریارە تا کاتژمێر حەوتی سەرلە ئێوارە بەردەوام بێت.

ماوەی چەنین رۆژە هاوڵاتیانی کورد لە هەموو شارەکانی ئەوروپا و بەتایبەت لە ئەڵمانیاوە بەرەو کۆڵن بەڕێکەوتون.

ئێستاش فیستیڤاڵەکە بە هەڵگرتنی پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان و وتنەوەی دروشمی ئازادی بۆ ئۆجالان بەبەشداری دەیان هەزار کەس، لە شاری کۆڵن دەستی بەکارەکانی کردوە.

لە فیستیڤاڵەکەدا سەرۆکی پارتی چەپی ئەڵمانیا، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و ئاسیا عەبدوڵا، هاوسەرۆکی پەیەدە وتەی خۆیان پێشکەش دەکەن.

(ش ب)