ناسنامەی یەکەمین تێکۆشەری بەرەی ژنانی ئەلشەهبا ڕاگەیاندرا
16:57
ژنها
ناوەندی هەواڵ - بەرەی پاراستنی ژنانی شەهبا ناسنامەی شەڕوانێکی ڕاگەیاند کە لە شەڕی چەتەکانی داعش لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی گوندەکانی (ئوم ئەل-قورا، ئوم ئەل-حوش و حەربەل-دا) گیانی بەخت کردووە.
لە لێدوانەکی بەرەی پاراستنی ژنانی شەهبادا هاتوە، زەنوبیا خەلۆ وەک یەکەم ژنە شەرڤانی بەرەکەیان لە بەرخۆدانی هەرێمی ئەلشەهبا گیانی بەختکردوە.
هاوکات ئاماژە بەوەدراوە کە وەک ژنانی هەرێمی ئەلشەهبا بەڵێنی بەردەوام بوونی ڕێگەی تێکۆشانی دووپات دەکەنەوە و بۆ بەرفراوان بوونی بەرەکەیان کار بۆ بەڕێکخستن بوونی ژنان دەکەن بۆ ڕزگار بوون لە کۆیلایەتی.
ناسنامەی ئەو ژنە تێکۆشەرە بەو شێوەیەیە:
ناو و پاشناو: زنوبیا خەلۆ
ناسراو: ئالجین گیڤارا
کات و شوێنی لەدایک بوون: ١٩٩٧ - حەلەب - گوندی کەفەری بچوک
مێژووی پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی بەرەی پاراستنی ژنانی شەهبا: ٢٣ / ٦ / ٢٠١٦
کات و شوێنی گیان بەختکردن: ٢ / ٩ / ٢٠١٦ - شەهبا.
(ش ب)