ئەمڕۆ يه‌كگرتوی خوشكان كۆنگره‌ی خۆیان ده‌به‌ستن
09:22
ژنها
ناوەندی هەواڵ – بڕیارە ئەمڕۆ یەکگرتووی خوشکانی لە شاری سلێمانی حەوتەمین کۆنگرەی خۆی ببەستێت.
به‌مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می ریكخراوه‌كه‌یان رۆژی پینج شه‌مه ٢٥ی مانگی ڕابردوو لە شاری هه‌ولێر به‌سه‌په‌رشتی (خرامان محمد) سكرتێری ریكخراوه‌كه‌و ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وكارگێرانی سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی بالای خوشكان كۆتا كۆبونه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجامدا، كه تێیدا سكرتێری خوشكان رۆڵ وخه‌باتی چوار سالی خوشكانی به‌رز نرخاند وپه‌یامی سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی خوشكان له سه‌رتاسه‌ری كوردستان كرد، پاشان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنگره‌ی حه‌وته‌م كرا‌و ره‌شنوسی په‌یره‌وپرۆگرام بۆ به‌رده‌م كۆنگره وكات و شوین وژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ند كرا.
کۆنگرە لە كاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هوتێل ڕەمادەی شاری سلێمانی دەست پێدەکات.
ڕێکخراوی خوشکان لە دەستەی ژنانی ناو حزبی یەکگرتووی ئیسلامی پێکهاتوە.
(ش ب)