لە ئاستی نێودەوڵەتی هاوکاری داگیرکاری دەکرێت""
11:54
عەبیر ئەحمەد/ ژنها
حەسەکە – ئەندامانی کۆمەڵەی ژن لە شاری حەسەکە ڕادەگەیەنن، پلانێکی نێودەوڵەتی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەوانەی هێرشیان کردە سەر جەرابلوس تەنیا هێزی تورکی نین.
لەو بارەیەوە نەدا سلێمان ڕایگەیاند: "سەرکەوتنی باکوری سوریا ئەنجامی یەکگرتنی گەلان بوو، هێزە دەسەڵاتدارەکان لە یەکگرتووی گەلان و پێکهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ترسان، ئەوەیان وەک مەترسیەک بینی بۆ سەر خۆیان."
ناوبراو وتیشی: "وڵاتە نێونەتەوەییەکان بە بێدەنگبوون لە ئاست هێرشەکان ئەوەیان سەلماند کە هاوکاری هێرش و داگیرکاری سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریان. ئەوەش ڕاستەوخۆی هاوکاری کردن و پشتگیرکردنی چەتاکانی داعشە، بەتایبەتیش پراکتیکی تورکیا لەو بارەیەوە بەرچاوە."
نەدا جەختیشی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک داگیرکەری قبوڵ ناکەن بەهەموو هێزی خۆیان بۆ پوچەڵکردنەوەی هێرشەکان تێدەکۆشن.
لای خۆشیەوە ڕێژین سالح ئەندامی کۆمەڵەی ژنان لە شاری حەسەکە، داگیرکەری دەوڵەتی تورکیای بۆسەر جەرابلوس شەرمەزار کرد، ناوبراو وتی: "بەسەدان گەنجی کورد، عەرەب و سریان، لەپێناو ئازادکردنی خاکی ڕۆژئاوای کوردستان خوێنیان ڕژاند، گیانیان فیدا کرد، بەڵام زۆر بێ شەرمانە دەوڵەتی تورکیای فاشیست دەستی کردوە بە داگیرکەری و هێرشی سەر گەلی کورد. هیچ جیاوازیەکیان لە داعش نیە، بەڵام وەک ژنێک لە ڕۆژئاوای کوردستان باوەڕم هەیە کە دەتوانین بە بەرخۆدانی خۆمان چەتەکانی تورکیاش لە خاکی ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بەدەر بنێین."
(ش ب)