پەدەکە، رێگری لە هێنانەوەی تەرمی شەرڤانێکی ڕۆژئاوا دەکات
12:12
ژنها
ناوەندی هەواڵ - که‌سوکارى شه‌ڕڤانێکى شه‌هیدى یه‌په‌گه، ویستیان له ده‌روازه‌ى سێمالکاوه بچنه رۆژئاواى کوردستان و تەرمی ئه‌و کوڕه‌یان ببەنەوە بۆ باکورى کوردستان، که له بەرخۆدانی حەسەکە گیانی بەختکردوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پەدەکە ڕێگیران لێ‌کرا.
رۆژى ٢٠ ی ئاب شه‌ڕڤانێکى یه‌په‌گه به ناوى (ئه‌سه‌د کاراباگ) له حه‌سه‌که گیانی بەختکرد، دوێنێ کەسوکاری ئه‌و شەرڤانە له باکورى کوردستانه‌وه چوونه سه‌ر سنورى رۆژئاوا و ویستیان له ده‌روازه‌ى سێمالکاوه بچنه رۆژئاواى کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى تەرمی کوڕه‌که‌یان ببەنەوە باکورى وڵات، به‌ڵام پارتى دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) رێگه‌ى پێنه‌دان.
بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و شەرڤانە گیان بەختکردوە به ئاژانسى هه‌واڵى هاواریان راگەیاندوە، که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌کداره‌کانى پارتى رێگریان لێکردوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێڕێزى و سوکایه‌تییان پێکردوون.
باسى ئه‌وه‌شیان کردووه، که جیاوازى نیه له‌نێوان ئه‌و زوڵمه‌ى پارتى لێیان ده‌کات و ئه‌وه‌ى ئا‌که‌په لێیان ده‌کات، "ئێمه کوردستانێکى ئاوهامان ناوێت، چونکه هه‌مان زوڵممان لێده‌کرێت."
(ش ب)