لە کۆنگرەی یەکگرتووی خوشکان سڵاو ئاراستەی ژنانی شەنگال و کۆبانێ کرا

13:31

ژنها

سلێمانی – ئەمڕۆ حەوتەمین کۆنگرەی یەکگرتووی خوشکان لە ژێر دروشمی" ئافرەتان هەوێنی ئاشتی و بونیادنەری کۆمەڵگەن، لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

کۆنگرە بە چەند ئایەتێک لە قورئان و چەند سرودێکی گروپی منداڵان دەستی پێکرد، دواتر لە سەر ناوی دەستەی ئامادەکاری کۆنگرە لاولاو حسێن ،سڵاو ئاراستەی هەموو ژنانی جیهان، ژنانی چەوساوەی ژێر دەستی داعش و ژنانی شەنگال و کۆبانێ هەموو ئەندامانی کۆنگرە کرد، ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو : بەستنى کۆنگرە لەو هەلومەرجەدا گرنە بۆ ئێمەی ژنان، لاى هەموو کەس ئاشکرایە بەشێکى زۆرى ئاڵۆزى بارودۆخى سیاسی و ئابوورى هەرێمى کوردستان سەروەر نەبوونى یاساو دەساو دەس نەکردنى دەسەڵاتەکانە."

دواتر خه‌رامان محمد، سكرتێرى رێكخراو له‌ وتارى گشتى رێكخراودا تیشكى خسته‌ سه‌ربارو دوخى ژنان له‌ جیهان و كوردستاندا.

لەباری کۆنگرەکەدا، بەیان نوری تۆفیق، ئەندامی دامەزرێنەری یەکگرتووی خوشکانی یەکگرتوی ئیسلامی بە ژنهای ڕاگەیاند: "ئێمە وەک یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوین، هەر چوارساڵێک کۆنگرەی خۆمان دەبەستین، لە ژێر دروشمی ئاشتی "ئافرەتان هەوێنی ئاشتی و بونیادنەری کۆمەڵگەن" بەبەشداری نزیکەی ٣٠٠ ئەندام ئەمڕۆ دەستمان کرد بە حەوتەمین کۆنگرەی خۆمان، دیارە لەسەرتاسەری جیهان ژنان لەگەڵ ئاشتیدان، بۆیە لە ژێر ئەو دروشمە کۆنگرەی خۆمان دەبەستین."

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکخراوەکەیان لە چوارچێوەی باشوی کوردستان کاروخەباتی خۆیان بەرێوەبردووە بەهۆی مۆڵەتی خۆیان کە لەو سنورەدایە، هەروەها جەختی کردەوە کە حەز دەکەن لە هەرچوارپارچەی کوردستان پەرە بە کاروخەباتەکانیان بدەن.

بڕیارە لە کۆنگرەدا ٤١ ئەندام وەک ئەنجومەنی باڵای سکرتاریەت هەڵبژێردرێن، کۆنگرە ماوەی ڕۆژێک دەخایەنێت.
(ش ب)