نیوەی بەشداربووانی مانگرتنە مێژووییەکەی ئامەد لە ژنان پێکدێن
16:55
ژنها
ئامەد – ئامادەکاری بۆ مانگرتنی ئامەد کە بەبەشداری سەرجەم پێکهاتە سیاسیە کوردیەکان بڕیارە سبەی دەست پێبکات بەرەو کۆتایی دەچن.
لە ئەنجامی ڕێژەی زۆری ناو تۆمارکردنی بۆ بەشداری کردن لە مانگرتن هەر لیستەیەک لە٥٠ کەس ئامادەکراوە.
بە گوێرەی ئەو ناوانەی تۆمار کراون نیوەی بەشداربووانی مانگرتن لە ژنان پێکهاتوون، مانگرتن سبەی دووشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بەبەشداری پەرلەمانتار، سیاسەتمەدار، هاوسەرۆکانی شارەوانی و نوێنەری دەزگا و رێکخراوەکان، بە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دەست پێدەکات، ئامادەکارانی مانگرتنی مێژووی ئامەد جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە تاکە ڕۆژەڤی سیاسی کوردان تەنیا ئۆجالانە.
ئامادەکاریەکان لەناوەندی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان(دەبەپە)ی شاری ئامەد، بە شێوەیەکی گەرم بەردەوام دەکەن، کۆمیتەی لێژنەی ئامادەکاریەکانیش لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ئامادەکاری مانگرتن بەرەو کۆتایی دەچێت و سبەی دەست پێدەکرێت.
ئەوەش دوای ئەو ڕاگەیاندراوە مێژوویەدێت کە لە ١ی ئەم مانگە لەلایەن سەرجەم پێکهاتە سیاسیەکانی باکوری کوردستان لەسەر دۆخی نادیاری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە ڕاگەیاندرا.
(ش ب)