حەسەکە، بە هۆی تەقینەوەیەک چوار هاوڵاتی بریندار بوون

10:13

ژنها

حەسەکە - سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌شاری‌ حه‌سه‌كه‌ی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان روویداو و برینداربوونی‌ چوار هاوڵاتی لێكه‌وته‌وه‌.

پەیامنێرمان لە حەسەکە ڕایگەیاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاتژمێر ٠٨:٠٠ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ روویداوه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ ماتۆرسكیلێكه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ مه‌ساكنی‌ حه‌سه‌كه‌.

هەروەها ڕایگەیاند: بە هۆی تەقینەوە چوار هاوڵاتی بریندار بوونە و ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شەهید ساریا لە حه‌سه‌كه‌ كراون.

دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌، هێزه‌كانی‌ ئاسایش چوارده‌وری‌ شوێنه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌.
(ش ب)