فارک: دەبێت هەرچی دیموکراسیخوازە بەرامبەر بە داگیرکەری سەر کۆبانێ بوەستێتەوە
10:17
ژنها
ناوەندی هەواڵ – هێزە چەکدارە شۆڕشگێرەکانی کۆڵۆمبیا(فارک) بەرامبەر بە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و بەلێدوانێک ڕایگەیاند کە دەبێت هێزە دیموکراسیخواز هەیە ڕووبەڕووی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ ببێتەوە.
فارک ئەو هێزە گەریلایەی دوای ٥٢ ساڵ شەڕ کردن بەرامبەر حکومەتی کۆڵۆمبیا، لە ٢٥ ی مانگی ئابی ڕابردوودا پەیماننامەی ئاشتی واژۆ کرد، ئەو هێزە لە لێدوانێک هەڵوێستی خۆی پیشاندوە بەرامبەر بە داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی کۆبانێ.
لە لێدوانەکەی گەریلاکانی "فارک" هاتوە: بانگەوازی لەسەرجەم هێزە دیموکراسیخوازەکان دەکەین دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ بوەستنەوە. سەرباز و نیشابڕەکانی سوپای تورکیا بەرامبەر هاوڵاتیانی کۆبانێ کە لە سەر سنور بۆ ئیدانەکردنی (دیواری ئەمنی) گربوونەتەوە، بە جێ کراون. گەلی کۆبانێ ئەو گەلەیە کە دژ بە داعش گەورەترین تێکۆشانی مێژووی تۆمار کرد. ئەو هێرشەی دوایی دەوڵەتی توکیا بۆ سەر هاوڵاتیانی کۆبانێ و خاکی کۆبانێ دەبێت بە هەموو شێوەیەک لەلایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، کەسانی دیموکراسیخواز، ئاشتیخواز و هەموو ئەوانەی پشتگیری لەناو بنەبڕکردنی داعش دەکەن، شەرمەزار بکرێت.
جێگەی ئاماژەیە دەوڵەتی توکیا لە حەفتەی ڕابردوودا سنوری کۆبانێی بەزاندبوو بۆ دروستکردنی (دیواری ئەمنی) و هەوڵی داگیرکردنی کۆبانێی دابوو، بەرامبەر بەوەش هاوڵاتیانی کۆبانێ ڕژانە سەرسنور و بەرخۆدانێکی بێوێنەیان نواند لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانەدا ٢ گەنج گیانیان بەختکرد و ٨٠ کەسیش بریندار بوون.
(ش ب)