بۆچی پێویستە هەنار بخۆین؟
10:25
ژنها
ناوەندی هەواڵ – لە ئەنجامی توێژینەوە پزیشکیەکان دەرکەوتووە کە توێکل و گوڵی ھەنار بەکاردێت بۆ دەرمانی گەدە و یەکێک لەو میوە بەسودانەیە کە تاقیکردنەوەی دژە شێرپەنجەی لەسەر کراوە.
هەنار ئەو میوەیەیە کە لە کوردستان و هەرێمەکە بەرهەمی نایابی هەیە. ئەو میوەیەیە کە سەردەمە دێرینەکانی شارستانی میسر، هیند و فارس میزۆپۆتامیا بۆ چارەسەری نەخۆشی و برینداری سودی زۆری لێبینراوە بەتایبەتیش لە توێکڵەکەی.
خواردنی ھەنار ڕێ لە خێرایی دڵ و دڵەکوتێ دەگرێت، سودیشی زۆرە بۆ باشترکردنی دەنگ و دەنگە ژێیەکان، ھەناری ترش بۆ کوشتنی کرمی ریخۆڵە بەکەڵکە، توێکڵی ھەنار دەسوتێنرێت و دەیکەن بەسەر برینەوە بۆ زوو چاکبوونەوەی برینەکە، ھەنار ڤیتامین (a.b.c)ی تێدایە.
بۆ گەشەی منداڵ و بەرگریکردن لە ڕشانەوە بەسوودە، ئەگەر ڕۆژانەش بۆ ماوەی ١٣ ڕۆژ بڕێک ھەنار بخورێت دەرمانێکی باشە بۆ نەخوشییەکانی (گەدەو ھەوکردن و دوانزە گرێ و قۆڵۆن و دڵەکزێ) ئەگەر سێ ژەمە ئاوی ھەنار بخۆرێتەوە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ، بۆ نەخۆشی فایرۆسی جگەر بەکەڵکەو گەرمی جگەر سارد دەکاتەوەو دڵیش بەھێز دەکات.
ھەنار سودی زۆرە بۆ سکچون ئەگە ر سێ ژەمە بیخۆیت، ھەروەھا ئاوی ھەنار ئەگەر بکوڵێنرێت و لەگەڵ ھەنگوین تێکەڵ بکرێت، وەک مەرھەم بۆ ھەوکردنی چاو بەسودەو یارمەتیدەرە بۆ لابردنی ھەوکردنەکە.
لە ھەناردا بڕێکی کەم لە ئاسن و فۆسفۆرو کبریت و کلس و پۆتاسیۆم و مەنگەنیزی تێدایە.
ھەر لەبارەی سودەکانی ھەنارەوە ژمارەیەک لە پسپۆڕانی بواری شێرپەنجە لە زانکۆیەکی ئەمریکا، توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا لەسەر کاریگەری خواردنی ھەنار بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە، دەرکەوت کە میوەیەکە کاریگەری زۆری ھەیە لەچارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیە.
ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەی سەلماندووە، پێکھاتەی ئاوی ھەنار بووەتە ھۆی مردنی خانە شێرپەنجەییەکان، بۆ توێژینەوەکەش سود لە شەربەتی ھەنار وەرگیراوە، کە تیایدا دەرکەوتووە:
- دژی ئەستوربوونی دیواری خوێنبەرەکانە.
-دژی دەرکەوتن یان دروستبوونی مەینی خوێنە.
-بووەتە ھۆی مردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
-دژی شێرپەنجەی مەمکە.
ھەنار یەکێکە لەخۆراکە دەوڵەمەندەکان بەمادە دژەئۆکسانەکان کەپێویستن بۆ سپیکردنەوەی پێست و پاراستنی جوانییەکەی، ھاوکاریشە لە مانەوەی پێست بە نەرمی و چرچ نەبونی دەم و چاو و تەواوی پێست.
خواردنی ھەنار ڕۆژانە جارێک یان دووجار لەرۆژێکدا دەبێتە ھۆی پاک بوونەوەی پێست ھاوکات ئەگەر دەنکەھەنارەکان بەپێستتدا بھێنیت رزگارت دەکات لەخانە مردوەکان.
هەروەها بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە کە خواردنی هەنار لە وەرزی خۆی سودی زیاتری هەیە بۆ تەندروستی جەستەی مرۆڤ.
(ش ب)