بەرخۆدانی هاوڵاتیانی کۆبانێ لە دەیەمین ڕۆژدا بەردەوامە
12:00
ئەیلول
5
/ 2016
ژنها
کۆبانێ – بەرخۆدانی هاوڵاتیانی کۆبانێ دژ بە داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا لە دەیەمین ڕۆژی خۆی بەردەوامە.
دژ بە دروستکردنی دیواری(ئەمنی) و بەزاندنی خاکی کۆبانێ لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە چالاکی ئێشکگرتن لە دەیەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە، چالاکی بە گێڕانی گۆڤەند، گۆرانی وتن و گفتوگۆکردن ڕۆژانە بەرفراوانتر دەبێت.
جێگەی ئاماژەیە دەوڵەتی تورک حەفتەیەک لەمەوبەر بەبەزاندنی سنوری کۆبانێ ویستیان لەسەر سنوری کۆبانێ دیوای بەناو ئەمنی دروست بکەن. ئەمەش کاردانەوەی هاوڵاتیانی کۆبانێی لێکەوتەوە و لە ئەنجامی بەرخۆدانی هاوڵاتیاندا ٢ گەنج شەهید و بەدەیان هاوڵاتیش بریندار ببوون.
(ش ب)