ژنانی ئازادیخواز لە مانگرتن دان

15:09

ژنها

ئامەد – ١٨ ژن لەناو مانگرتنە مێژووییەکەی شاری ئامەد جێدەگرن کە پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ بە بەشداری ٥٠ کەس دەستی پێکرد.

ژنانی کورد لە باکوری کوردستان ماوەیەکی درێژە بە دەستپێشخەری کۆنگرەی ژنانی ئازاد و لە ژێر دروشمی "خاوەنداری لە رێبەرمان، خاک و ئازادیمان دەکەین" لە گۆرەپانی تێکۆشانن.

ژنان پێشەنگیان کردوە لە مانگرتنە مێژووییەکەی ئەمڕۆی شاری ئامەد کە بۆ کۆتایی هێنانان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان لە لایەن سەرجەم پێکهاتە سیاسیەکانی باکوری کوردستان ڕاگەیاندراوە.

بەو پێیە ١٨ ژن کە ناو و ئەرکەکەیان لە خوارەوە هاتوە بەشداریان کردوە لە مانگرتن لە خواردن تا مردن.

ناوی ئەو ژنانەی بەشداریان کردوە:

لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەکە
سەباحەت تونجەل هاسەرۆکی بەدەپە
سەلما ئیرماک پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری جۆلەمێرگ
دیلەک ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری ڕوحا و خوشکەزای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە
جەیلان بارییانک ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ژنانی ئازاد و ئەندامی شاندی ئیمراڵی
ئەبرۆ گۆننای پارێزەری بیرۆی ئاسرین
گولجیهان شیمشەک، ئەندامی دەبەپە
زەینەب قارەمان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ژنانی ئازاد
بەرفین ئەمەکدار، شانۆگەر
بێریتان تایان، وتەبێژی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ڕەمیش لە وان
بێریڤان ئۆزلەم هاوسەرۆکی شارەوانی دەرۆغلو
یەڵدز چەتین هاوسەرۆکی شارەوانی پایزاوە
ڕوقیا ئەریڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی چنار
زەلال ئابیش بیرتانە، جێگری هاوسەرۆکی شارەوانی پیران
ئارەزوو قارەمان، جێگری هاوسەرۆکی بەدەپە لەناوچەی رێزان
ئەلیف هەرەم، ئەندامی کۆنگرەی ژنانی ئازاد
سەمیرە کارە دومان، ئەندامی کۆنگرەی ژنانی ئازاد
نالان گۆزە، ئەندامی کۆنگرەی ژنانی ئازاد

(ش ب)