یادی گیانبەختکردویی بەرخۆدانی منبج 'سمکۆ تۆلهەلدان' لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا
17:32
ژنها
سلێمانی – لە شاری سلێمانی مەراسیمی چلەی شەرڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) سەنگەر حەمەئەمین ناسراو بە(سمکۆ تۆلهەلدان) بەبەشداربوونی سەدان کەس بەڕێوەدەچێت.
مەراسیی چلەی گیانبەختکردوو سەنگەر حەمەئەمین،کاتژمێر ٠٤:٣٠ لە هۆڵی ئەکواپارکی شاری سلێمانی بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان رێگەی ئازادی دەستی پێکرد.
مەراسیمەکە لەلایەن کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان سازکراوە. بۆ چلەی گیانبەختکردوو سەنگەر حەمەئەمین ناسراو بە(سمکۆ تۆلهەلدان).
لە مەراسیمەکەدا خانەوادەی گیانبەختکردوو ژمارەیەکی زۆری جەماوەری سلێمانی و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان بەشداربوون.
لە سەرجەم پەیام و وتارەکان کە پێشەکەش کران ئاماژە بە گرنگی تێکۆشانی ڕۆژئاوای کوردستان و پرۆسەی سیاسی باکوری کوردستان و ئامانجی ئەو شەڕڤانانە کرا کە سنورەکانیان لە هزردا سڕیوەتەوە و لە پێناو ئامانجێکی نەتەوەیی گیانی خۆیان بەختکرد.
لەمەراسیمەکەدا سینەفزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی گیانبەختکردوو پێشکەش کرا، هاوکات باوکی شەهید وتەیەکی پێشەکەش کردو ڕایگەیاند کە خۆی و دوو کوڕی ماون هەموو کاتێک ئامادەن لە پێناو ئامانجی سەنگەر خۆیان فیدا بکەن.
مەراسیمەکە تا ئێستاش بەردەوامە.
سەنگەر حەمەئەمین ناسراو بە(سمکۆ تۆلهەلدان) لە بەرخۆدانی منبج لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانی گیانیان بەختکرد.
(ش ب)