یاسا دژە ژنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
10:57
ژنها
ناوەندی هەواڵ - رۆزه‌رین که‌مانگه‌ر، ئەندامی دیپلۆماسی كەژار، لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا کرۆکی ئەو یاسا دژە ژنانەی خستۆتە ڕوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەر کۆمەڵگا دەیانسەپێنێت.
ڕۆزەرین کەمانگەر سەرەتا ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ باس کردن لە مافی ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران، ده‌بێت له قووڵایی سیاسه‌ته‌کانی رژێمی ئێران بۆ له ناوبردنی ژیانی ژنان تێبگه‌ین و دەڵێت: "ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که به سه‌ر چرکه چرکه‌ی ژیانی هه‌موو کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تی ژنان داده‌سه‌پێنرێن، تاکو ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌ی ژیان بدۆزینەوە. بێگومان هه‌موومان رۆژانه گوێبیستی هه‌واڵه‌کان ده‌بین و ده‌بینین که هه‌ر کامیان بناغه‌ی خۆی له ئایدیۆلۆژی ڕهگهزپارێزی رژێمی ئێرانه‌وه ده‌گرێت. یه‌که‌مین پرسیار که دێته مێشکی هه‌ر ژنێک، ئه‌وه‌یه که جێگه و پێگه‌ی ژنان له‌م بارودۆخه‌دا چیه؟ به ناوی یاسا، ژنان هه‌ر ڕۆژ ده‌کوژرێن و له دۆخێکی وه‌هادا ده‌بێ بۆچی کۆمه‌ڵگا بێده‌نگ بێت؟ یا تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و یاسا دژه ژنانه، له سه‌ر ناوی جیاواز جیاواز وه‌کوو دین، داب و نه‌ریت، ناموس و... توانیویانه خۆیان به سه‌ر کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تی ژنان داسه‌پێنن؟.
ناوبرا سەرنج ڕادەکێشێتە سەر مێژووی دەسەڵاتداری ڕژێمی ئێران کە هیچ کاتێک مافەکانی ژنانیان دەستەبەر نەکردوە و بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت: "ئه‌گه‌ر چاوێک به‌سه‌ر مێژووی ئێران‌دا بخشێنین، ده‌زانین که ژنان هه‌م به‌ر له رژێمی ئیسلامی و هه‌م پاش هاتنه سه‌رکاری له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی، ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره توندووتیژی بوونەتەوە، پاشان چۆن که‌س ناتوانێ به‌رامبه‌ر ئهوکردوهیه ڕاوه‌ستێت، له کتێبی یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تدا ده‌نووسرێن و ڕه‌نگ و بۆی یاسایی به خۆیانه‌وه ده‌گرن. بێگومان کاتێک باسی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ین، به ئاشکرایی ده‌زانین که ئایدیولۆژیای ده‌وڵه‌ت که دژی بیر‌و بۆچوون و ئیراده‌ی ژنه، خاوه‌ن مێژوویه‌کی دوور و درێژه. ره‌نگه ناوه‌کان و که‌سایه‌ته‌کان گۆڕا بن، به‌ڵام هه‌ر کام له‌و که‌سایه‌تیانه خاوه‌ن یه‌ک ئه‌قڵیه‌تن و ئه‌ویش له سه‌ر بنه‌مای چه‌وسانه‌وه‌یه. پێش ئه‌وه‌ی که باس له هه‌ندێ له یاسا دژه ژنه‌کانی ئێران بکه‌ین، ده‌بێت باس له مافی ژنان له ئێران بێته ئاراوه به‌تایبه‌ت ئه‌و مافانه‌ی که ژن له سه‌ره‌تای مێژوه‌وه تا ئێستا تێکۆشانی بۆ ده‌کات. به‌ڵام تێکۆشان بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م نرخه پیرۆزه ته‌نیا له لایه‌ن ژنه‌وه پێکهاتوه. هه‌ر چه‌ند له لایه‌ن ژنانه‌وه تێکۆشانیشی بۆ به‌ڕێوه چووبێت، به‌ڵام له لایه‌ن ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاره‌وه نه‌بینراوه و هاوکات بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م نرخه پیرۆزه، هه‌موو شێوازی پیلانگێڕی به‌ڕێوه چووه. ئه‌و هێرشانه تا رۆژی ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه و له لایه‌ن هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه‌وه به شێوازی جیاواز به‌ڕێوه ده‌چن. له یاسای پیاوسالاریدا و هاوکات له ئێرانیشدا، ژن ره‌گه‌زی پلە دوو و ته‌نانه‌ت خوارتریشه."
ڕۆزەرین سەرنجی ڕادەکێشێتە سەر دوای هاتنە سەر کاری رژێمی ئیسلامی ئێران و گۆڕانکاریە یاساییەکانی: " ئه‌مجاره له سه‌ر ناوی بنه‌ما ئیسلامیه‌کان، هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی خۆیان پێک دێنن. کاتێک باس له مافی ژنان ده‌کرێت، ده‌گوترێت که ژنان و پیاوان له سه‌ر بنه‌مای ئیسلامی له هه‌موو گۆڕه‌پانی کۆمه‌ڵگادا وه‌کو یه‌ک خاوه‌ن بڕیارن، به‌ڵام ڕوون و ئاشکرایه که ده‌وڵه‌تی ئێران، پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ دین، ڕه‌گه‌ز و... داناوه. ده‌بینین که ژنان له ئێران‌دا، له مافی بڕیاردان له گۆڕه‌پانه‌کانی یاسادانان و به‌شه سه‌ره‌کیه‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتووری بێ به‌شن. بۆ نموونه ماده‌ی ١١٥ له کتێبی یاسای ئێران‌دا نووسراوه که سه‌رۆک کۆماری ئێران پێویسته پیاوێکی مه‌زهه‌بی و سیاسی بێت. لێره‌دا ئه‌قڵیه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕاشکاوانه ده‌رده‌که‌وێته به‌رچاو. ئه‌م یاسایه نه‌ک ته‌نیا له به‌شی سه‌رۆک کۆماریدا له هه‌موو به‌شه‌کاندا هه‌مانه. ماوه‌ی چه‌ندمانگ به‌ر له ئێستا، هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی ئێران بوو، به‌ڕاستی هه‌بوون و ره‌نگی ژنان تا چ راده‌یه‌ک به‌رچاو بوو و هاوکات ئه‌و ژنانه‌ی که ئێستا له پهرلەمانن، چه‌نده توانیویانه باسی مافی ژن له ئێران بکه‌ن؟ هێشتا له ناو یاساکاندا، ئه‌و حوکمه‌ی که بۆ منداڵێک ده‌درێ، هه‌مانه که بۆ مرۆڤێکی گه‌وره ده‌درێت. یاسا دژه ژنه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران زۆرن و به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای له خۆی گرتووه. سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوکه‌وتی ژنان، له بچووکترین مافه‌کانی ژیانه‌وه بگره وه‌کوو شێوه‌ی جل و به‌رگ، میراته‌ی ژنان، هاوسه‌رگیری، سیغه، شاهێدی و به گشتی بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێکی گه‌وره بۆ بیر‌و ڕای ژن دابنێن، بۆ هه‌رکامیان یاسایه‌ک نووسراوه‌و ته‌واوی کۆمهڵگایشان ناچاری قه‌بووڵی کردنی ئه‌م یاسایانه کردوه. له بارودۆخێکی وه‌هادا، هێرشێک که له سه‌ر ژنان ده‌کرێت، زۆر ئاسایی و هه‌میش زۆر یاساییه. له هه‌ر کاتێ و له هه‌ر شۆێنێ که بیانه‌وێ، له سه‌ر ناوی یاسا هێرش ده‌بەنه سه‌ر ژن و هه‌وڵی چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن. واته یه‌کێک له‌و هۆکارانه که ده‌هێڵێت تا ئه‌و ڕاده‌یه هێرش بکرێته سه‌ر ژن، ئه‌وه‌یه که یاسای دژه ژن پاڵپشتیان لێ ده‌کات، چۆن له لایه‌ن ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاره‌وه نووسراوه، ئه‌وه‌ش ڕێگه له به‌رده‌م سه‌رکوتکردنی ژنان ده‌کاته‌وه. لێره‌دا ده‌مه‌وێ وه‌کوو چه‌ند خاڵێک ئاماژه به‌و یاسانه بکه‌م:
١- ژنان مافی ئه‌وه‌یان نیه که بێ مۆڵەتی هاوسه‌ره‌که‌یان له ماڵ بڕۆنە ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ پرسه و سه‌رخۆشی خزم و که‌س و باوک و براش. لێره‌دا دیار ده‌بێت که ده‌وڵه‌ت باشترین جێگای بۆ ژن کردوه‌ته ماڵ و ده‌بێت بێ مۆڵەتی هاوژینه‌که‌ی نه‌ڕواته ده‌ره‌وه. واته له هه‌ر کاتێکدا پێویسته پیاوی ئه‌و ماڵه بڕیار بدات له کۆی دا‌نیشێت و له کۆی قسه بکات. تا دۆێنێ باوک خاوه‌نی ژن بوو، به‌ڵام ئێستا هاوژینه‌که‌یه و بۆی نیه ته‌نانه‌ت بێ پرسی ئه‌و سه‌ردانی دایک و باوکیشی بکات.
٢- ته‌مه‌نی یاسایی بۆ سزا به فه‌رمی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ ژنان ٩ ساڵ و بۆ پیاوان ١٥یە. واته بۆ کچێکی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ هه‌موو به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌ت ره‌وا ده‌بینرێت. هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی بچوکدا به تایبه‌تی بۆ ژنان مه‌ترسیەکی یه‌کجار گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه. واته منداڵێکی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ ده‌کرێت زه‌واج بکات، یان سیغه بکرێت و پاشانیش له سه‌ر ناوی زینا به‌ردباران بکرێ، ئه‌مه له کاتێکدایه که پیاوێک ده‌توانێ ٤ هاوسه‌ری هه‌بێت و ژنانی سیغه کراویش هه‌بێت. هه‌ر کاتێک بیه‌وێت ده‌توانێت ته‌ڵاقی بدات و له هه‌ر بوارێکه‌وه مافی پێدراوه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دادگاییش بکرێت.
٣- ئه‌گه‌ر ژنێک له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ کار بکات، پیاو ده‌توانێت رێگری لێ بکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژن ئیشه‌که‌ی پێ خۆش بێت و یا ماوه‌یه‌کی درێژیش بێت که ئیش ده‌کات به لای ئه‌و پیاوه‌وه گرنگ نیه. واته هه‌م له ناو بنه‌ماڵه و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه، ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات پیاوه و ژنان ناتوانن که مافی خۆیان بپارێزن و ته‌نانه‌ت باسی بکه‌ن.
٤- له زۆربه‌ی یاساکانی ده‌وڵه‌تی ئێران، ئاماژه به سه‌رده‌ستبوونی پیاو و گرنگی بنه‌ماڵه ده‌کرێت. ئه‌رک و رۆڵی ژن ته‌نیا له دایک بووندا ده‌زانن ئه‌ویش بۆ خزمه‌ت. بۆیه ڕێگه له به‌ر هه‌ندێ یاسای دژه ژنی دیکه ده‌که‌نه‌وه. بۆ نموونه ده‌توانین به هاوسه‌رگیری زۆره ملی و له ته‌مه‌نی بچووک، به فه‌رمی کردنی فره‌ژنی، کۆشتن، خۆکوشتن و سووتاندنی ژنان ده‌کاته‌وه. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌موو جۆره توندووتێژی به‌رامبه‌ر به ژنان به یاسا کراوه. بۆ نموونه به‌ردبارانی ژنان، ژنان بێ ئه‌وه‌ی مافی خۆپاراستنیان پێ بدرێت، به‌ردباران ده‌بن، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پیاو له سه‌ر ناوی پاراستنی نامووس، له ژێر سێبه‌ری یاسا ده‌پارێزرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژن به‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژی پیاو خۆی بپارێزێت، سزا دەکرێت. رێحانه جه‌باری یه‌کێک له‌و ژنانه بوو که بۆ پاراستنی خۆی و له رووی ناچاریه‌وه ئه‌و پیاوه‌ی که ده‌ستدرێژی له سه‌ر کردبوو، کوشت، به‌ڵام یاسا رێحانه‌ی له سێداره‌دا. له لایه‌که‌وه ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌م یاسانه له سه‌ر ناوی کولتور و ئه‌خلاق ده‌نووسێت، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بینین تا چ ڕاده‌یه‌کی لەشفرۆشی، بازرگانی سێکسی به ژنانه‌وه، به کارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌کان له لایەن ژنانه‌وه و... زۆر بووه و هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م کارانه‌ش هه‌ر ده‌وڵه‌ت بۆ خۆیه‌تی.
ڕۆزەرین کەمانگەر بوونی هەموو ئەو یاسایانەش وەک هۆکارێک بۆ زیادبوونی دەستدرێژی و هەموو جۆرە توندوتیژیەکان دەستنیشان دەکات: "یاساکانی بنه‌ماڵه ژنان ده‌کاته ئۆبژه‌ی ڕەگەزی پیاو و ئه‌و مافه به پیاو ده‌دات که هه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتێک به‌رامبه‌ر ژن بۆ خۆی ڕه‌وا ببینێت. ئه‌مه هاوکات ده‌ستدرێژیه به سه‌ر جەستە و بیری ژن. ئه‌گه‌ر ژنێکیش ئه‌م بارودۆخه قه‌بووڵ نه‌کات، ته‌نیا رێگه بۆ کۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه له خۆکوشتندا ده‌بینن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆکاری ئه‌وه که ئێران پله‌ی یه‌که‌م بێنێت له خۆ سووتاندنی ژنان له ئاستی جیهاندا. ئه‌م یاسا دژه ژنانه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ماڵه‌وه سنووردار نابێت. واته ده‌توانین بڵێن ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته ڕهگهزپهرهستیه له هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا بڵاوبووه‌ته‌وه. "
لە بەشێکیتریدا کەمانگەر باس لە بێبەشبوونی ژنان لە بوارە هونەریەکان دەکات و دەڵێت: "به‌شداربوونی ژنان له ئێران‌دا، رووبه‌ڕووی زۆر کۆسپی یاسایی که هه‌موویان سه‌مبۆلی عه‌قڵییه‌تی پیاوسالارن، ده‌بنه‌وه. ژنان نه ده‌توانن ببن به گۆرانیبێژ و نه ده‌توانن بڕۆنه ستادیۆمه وه‌رزشیه‌کان و زۆر کێشه‌ی دیکه که بۆ ژنان ئاسته‌نگی دروست دەکەن. ژنان که له زۆربه‌ی ئهزموونهکانیشان زۆر سه‌رکه‌وتوتر له پیاوانن، به‌ڵام ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان به‌رامبه‌ر به ژنان به‌کار هێناوه. به‌شداربوونی ژنان له گۆڕه‌پانه‌کانی هونه‌ری، کەلتوری، وێژه‌یی، موزیک و... له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه یان قه‌ده‌غه‌یه، یان هیچ نابینرێت."
"دیسان بابه‌تێکی که جێگای سەرنجه ئه‌وه‌یه که هه‌ر ساڵ له رۆژی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، ده‌وڵه‌تی ئێران باس له پێشنووسی لایحه‌ی ئه‌منیه‌تی ژنان ده‌کات، ئه‌مه له کاتێکدایه که توندوتیژی له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، رۆژانه به شێوه‌یه‌کی سیستەماتیک له لایه‌ن ئه‌م یاسا فه‌رمیانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. ئێستاش ده‌بینین که هه‌ر رۆژ یاسایێکی دژ به‌ژن به ناوی جیاوازه‌وه له پەرلەمانی ئێران په‌سه‌ند ده‌کرێ، نموونه‌ی یاسای ئازاد هێشتنی زه‌واجی زڕباب له گه‌ڵ منداڵی کچ، جیا کردنه‌وه‌ی جێگه‌ی ژنان و پیاوان له هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا، سنوور دانان بۆ ژنان بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ماڵ ده‌رنه‌که‌ون و ژنی باش و بنه‌ماڵه‌ی باش ئه‌وه‌یه که به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و یاسانه بێده‌نگ بمێنن."
هەروەها ئەو ئەندامەی دیپلۆماسی کەژار باس لەو ئامرازانە دەکات کە دەوڵەت بەکاریان دەهێنێت و جەختیش دەکاتەوە: "سێداره، کوشتن، سوتاندن، ماده‌ی هۆشبه‌ر، به‌ردباران و ... ئامرازگه‌لێکن که ده‌وڵه‌ت به کاری ده‌هێنێ به‌رامبه‌ر به ژنانی سه‌رهه‌ڵدێر که چه‌وساندنه‌وه قه‌بووڵ ناکه‌ن. به‌تایبه‌تی له‌م دواییانه هه‌واڵی خۆکوشتنی ژنان زۆر ده‌بیستین. ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رکه‌س ئاشکرایه که خۆکوشتن دواین کاردانه‌وه‌یه که مرۆڤێکی ده‌توانێ ئه‌نجامی بدات. بێگومان پێش له‌وه‌ی که خۆی بکوژێت، توشی توندوتیژی له لایه‌ن ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری پیاوسالاره‌وه بۆته‌وه. که ده‌بێت له لایه‌ن باوک، برا، هاوسه‌ر و هاوکار و یا که‌سانی دیکه بێت که یا ئه‌و یاسا دژ به ژنانه‌یان نووسیوه، یا خود پاڵ پشتی لێ ده‌که‌ن. له بارودۆخێکی وه‌هادا ژنێک که رووبه‌رووی توندوتیژی ده‌بێت، چۆن ده‌توانێت پشت به یاسا ببه‌ستێت؟"
ڕۆزەرین کەمانگەر ئەندامی دیپلۆماسی کەژار لە کۆتایدا چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی یاسا دژە ژنەکان دەخاتە ڕوو: "له به‌رامبه‌ر ئه‌م کردوه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌و شته‌ی که بۆ ژنان له ئێران و رۆژهه‌ڵات پێویسته، ئه‌وه‌یه که به‌رامبه‌ر به تێڕوانین و سیاسه‌ته دژ به ژنی ده‌وڵه‌ت ڕاوه‌ستن. بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته که ئاستی زانستی ژنان به‌رامبه‌ر به‌م سیاسه‌تانه بگاته لوتکه. مه‌به‌ست له زانست و زانیاری ئه‌وه‌یه که هۆکاری ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌تانه بزانن، هه‌روه‌ها به پشت به‌ستن به ئه‌و هێز و توانایەی خۆیان له‌گه‌ڵ ژنانی دیکه له هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری، سیاسی و... پێکهاتنی ئه‌و یاسایانه که‌مڕه‌نگ بکه‌نه‌وه. له‌پاڵ په‌روه‌رده و زانیاری ژنان، بوارێکی دیکه که خاوه‌ن گرنگیه‌کی تایبه‌ته، ڕێکخستن بوونی ژنانه. ده‌وڵه‌ت به هه‌موو هێزیه‌وه ده‌یەوێت که ژنان له یه‌ک داببڕێنێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی باش ده‌زانێ که هیچ هێزێک ناتوانێ بۆ ئیراده‌ی یه‌کگرتووی ژنان ببێت به کۆسپ و ئاسته‌نگی دروست کات. ده‌وڵه‌ت باش ده‌زانێ که له ناوبردنی ژنێک به هه‌ر شێوه، زۆر ئاسانتره له ژنانێ که هێزی یه‌کگرتوویان هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ش له سه‌ره‌تادا، زانابوونی ژن و هاوکات رێکخستن بوونی، خاوه‌ن گرنگی تایبه‌ته."
س: گۆڤاری تروسکە
(ش ب)