دایکێکی ٧٦ ساڵان لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە بۆ بەرگریکردن لە زێدی خۆی
11:24
ژنها
تربەسپی – دایکێکی ئێزیدی دوای لە ڕۆژئاوای کوردستان دوای دوو جار کۆچکردن بۆ ئەڵمانیا، ئێستا گەڕاوەتەوە سەر زێدی خۆی و لەناو هێزکانی پاراستنی کۆمەڵگا، بەرگری لە خاکی خۆی دەکات.
قەدیفە خەلەف تەمەن ٧٦ ساڵان، ژنێکی ئێزیدی دانیشتووی گوندی "مزگەوت" سەر بە شارۆچکەی تربەسپیەی کانتۆنی جزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە تەمەنی ١٩ ساڵی دا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، لە ساڵی ١٩٩٤دا لە گەڵ هاوژینەکەی وەک زۆرێک لە ئێزیدیەکانی ئەو ناوچەیە روو لە وڵاتی ئەڵمانیا دەکەن، ماوەی ٧ ساڵ لە ئەڵمانیا دەمێننەوە بەڵام بە هۆی ئەوەی بەرگەی ژیانی غەریبی ناگرن دیسان دەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
دوای ئەوەی هاوژینەکەی کۆچی دوای دەکات ماوەی چەندین ساڵ بەتەنیا لەماڵ دەمێنێتەوە و لە سآڵی ٢٠١٢دا لەسەر داواکاری منداڵەکانی دیسان دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا، بەڵام جارێکیتر لە گەرمەی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە و وەک خۆی دەڵێت: "نەمتوانی ئەو ژیانەی لە ئەوروپا هەیە هەزم بکەم، چونکە هەرچەند پێشکەوتوون بەڵام لە ڕووی ئەخڵاقیەوە بۆشایی زۆر گەورەی هەیە، جارێکیتر گەڕامەوە بۆ ئەوی پشتگیری لە ڕۆڵەکانمان بکەین کە لە سەنگەرەکاندا دەجەنگن."
قەدیفە ماوەی دوو سآڵە گەڕاوەتەوە و بەتەنیا دەژیت، بەڵام لە شوێن خۆی ناوەستێت و بەشداری کردوە لە خەباتەکانی پاراستنی کۆمەڵگا، قەیفە بەو شێوەیە باسی لە خەباتەکانی خۆی دەکات: کاتێک هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگا دامەزران، وەک ئەندامێکی فەرمی بەشداریم کرد، هەرچەند تەمەنیش زۆر بێت بەڵام هەرگیز هیلاک نابم، چونکە پاراستنی خاک ئەرکی ئێمەیە، ڕۆڵەکانمان لە سەنگەرەکانی جەنگدان بۆچی ئێمەش پشتگیریان نەکەین و هاوکاریان نەکەین."
(ش ب)