کەلار، بەڕێوەچوونی خەباتی پەروەردەیی ژنان لەلایەن 'ڕژاک'

14:44

ژنها

کەلار – ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان خولێکی ٣ ڕۆژی پەروەردەی بۆ ژنان ڕێکخست.

لە چوارچێوەی کاروخەباتەکانی پەروەردەییدا رێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان لە شارۆچکەی کەلاری ئیداری گەرمیان، خولێکی پەروەردەیی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بۆ ژنان رێکخست.

لە پەروەردەکەدا کە ٩ ژن بەشداریان تیای کرد، باس لە گرنگی په‌روه‌رده و خۆ پەروەردەکردن بۆ ژنان، کاریگەری کۆمەڵگای ڕەگەزپارێز و ڕامانی ئازادی ژنان کرا. هاوکات باس لە گرنگی هزر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە بۆ ژنان کرا.

ئەم پەروەردەیە لەلایەن ئەندامانی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازاد(ڕژاک) بەڕێوەچوو، تەوار محەمەد ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەیی رێکخراوەکە لەو بارەیەوە بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند کە ئەوان لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی بەرفراوان بۆ پێشخستنی ژنان لە ڕووی هزریەوە بەردەوامی بەو جۆرە خولە ماوە کورتانە دەدەن. ناوبراو ئاماژەشی بەوەدا کە ژنان زۆر بە گەرمی پێشوازی لەو هەڵمەتەی ڕێکخراوەکەیان دەکەن.

ڕێکخراوی ژنانی ئازاد، رێکخراوێکی تایبەتی ژنانە و لە ساڵی ٢٠٠٢دا دامەزراوە و لەسەر هێڵی ئایدۆلۆژیای ژنی ئازاد کار بۆ یەکخستنی هێزی ژنان و دەرخستنی ئیرادەی ژنان دەکات لە ژێر کاریگەری سیستەمی پیاوسالاری.

(ش ب)